سەرلەبەیانی رۆژی هەینی و لەگەڵ دەستپێکردنی دەوامی فەرمی، هێزەکانی ئاسایش هەڵیانکوتایە سەر پێنج شارەوانی هەدەپە و سەرۆکی شارەوانییەکانیان لەکارلادان و دەستگیریان کردن. شارەوانییەکانی ئیدر، سێرت، میسیرجی سێرت، حاوێلی سێرت و ڤارتینیسی مووش کە هەدەپە بەڕێوەی دەبردن، قەییوم کران.

 

هاوسەرۆکی هەدەپە لەبارەی قەییومکردنی پێنج شارەوانی دیکەی پارتەکەی لەلایەن دەسەڵاتی ئاکپارتییەوە ئاماژەی بەوە کرد، کاتێک بەرامبەر قەییومی دەسەڵات بێدەنگی هەیە، نۆرەی ئیستەنبووڵ و ئەنقەرەش دێت.

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هۆشداری دایە پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن، بەتایبەتی جەهەپە کە شارەوانییەکانی ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە بەڕێوەدەبات و گوتی: ئەو عەقڵیەتەی شارەوانییەکانی ئیدر و سێرت قەییوم بکات، بە دڵنیاییەوە بیر لەوە دەکاتەوە شارەوانییەکانی ئیستەنبووڵ، ئیزمیر و ئەنقەرەش قەییوم بکات. ئەگەر ئێمە دژی قەییومی سەر سێرت دەنگ هەڵنەبرین و دژی قەییومی سەر ئیدر ناڕەزایی نیشان نەدەین، هەموومان لە دانانی قەییومی سەر ئەنتاڵیا، مێرسین و ئیزمیر بەرپرس دەبین.

بوڵدان لەدرێژەدا وتی: دەسەڵات دەیەوێت ملکەچی بکەین کە ئەوە هەرگیز لە هەدەپە نابینرێت. هەرگیز بەیعەتتان پێنادەین و چۆک دانادەین. ئێمە پارتێکی سیاسی تورکیاین کە زیاتر لە شەش ملیۆن دەنگمان هێناوە. نوێنەرمان لە پەرلەمان هەیە و پەرلەمانتارانمان هەن. سەرۆکی شارەوانیمان هەن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی