دەستەی ناوخۆی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان(باڵی پەکەکە لەکوردستانی سوریا) لەبارەی گەڕانەوەی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی سوریا (ئەنەکەسە)بۆ رۆژئاوای كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و تیایدا رەتیدەكاتەوە هیچ رێگریەك لەو رێكخستنە بكرێت.
باڵی سوری پەکەکە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی سوریا ناسراو بە ئەنەكەسە، ئازادن لە چالاكی سیاسی خۆیان لە سەرتاسەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا.
هەریەكە لە ئیدارەی خۆسەری و ئەنەكەسە گەیشتونەتە رێكەوتنێك بە ناوبژیوانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.
پەکەکە باڵی سوریا ئەمەشی وتووە ئەوەشی راگەیاندووە هیچ رێگریەك ناكرێت لەو ئەنجومەنە(ئەنەکەسە)بۆ كاروباری سیاسی و سەرجەم كارەكانی خۆی دەتوانێت بكات بەبێ ئەوەی مۆڵەت وەربگرێت.
هەڵبەت پێشتریش پەکەکە و ئەنەکەسە کۆبوونەوەی وایان کردبوو و لە دوو رێککەوتن بە نێوەکانی هەولێر و دهۆک، بەڵام باڵی سوری پەکەکە بە بڕیاری سەرکردەکانی پەکەکە لە قەندیل رێگەیان نەدا جێبەجێ بکرێت و هەموو شتیان لەسەر داخستن و قەدەخەیان کرد. ئێستاش دیار نییە کە سەر بگریت یا خود وەکوو جارەکانی دیکە بەس قسە بێت و کرداری نەکرێتەوە.