ریچارد بڵک سناتۆری ئەمریکی دەڵێت ئەمریکا بە کشانەوەی هێزەکانی لەسوریا زەمینەی ئاشتی نێوان کوردان و دەوڵەتی دەمیشقی ئامادە کرد بەڵام گەڕانەوەی بە بیانووی چاودێری نەوت ئەم رەوەندەی پچڕاند.

ترەمپ لەمانگی ئۆکتۆبەر بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی دا و دوای ئەوەش تورکیا هێرشی ناوچەکەی کرد و سرێکانی و گرێ سپی کۆنترۆڵ کرد.

هێزە کوردیەکانی سوریا بێ هیوا بوون لە ئەمریکا و داوایان لە هێزەکانی سوریا کرد کە سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا کۆنترۆڵ بکاتەوە تا پێش لە هێرشەکانی تورکیا بگرێت. سەرکردەکانی کورد لەسوریا گفتگۆیان لەگەڵ دەمیشق دەست پێکردەوە.

بەڵام ترەمپ دواتر هەندێک لەهێزەکانی بە بیانووی پاراستنی بیرە نەوتەکان گەڕاندەوە بۆ سوریا و کەرەستەی پێشکەوتووی جێگیر کرد.

ریچارد بڵک سناتۆری ئەمریکا لە ئیالاتی وێرجینیا پێی وایە ئەمریکا کاتی دەرچوونی لەسوریا زەمینەی گفتگۆی کوردەکان لەگەڵ دەمیشق رەخساند بەڵام بە گەڕانەوەی شێواندی. ئەگەر ئەمریکا دووبارە دەستێوەردانی نەدەکرد ئەوە کوردەکان و دەمیشق دەیانتوانی لێک بکەن بەڵام گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ داگیرکردنی بیرنەوتەکان ئەم رەوەندەی شێواند. نەوتی سوریا هی خەڵکی ئەو وڵاتەیە و ئەمریکا نابێت چاوی لێببڕێت و کۆنترۆڵی بکات. چیتر دامەزراندنی کیانێکی کوردی لەلایەن کوردانی سوریاوە بێ واتایە چوونکە ئێستا تورکیا و رووسیا لە ناوچەکە زاڵن و زۆربەی دانیشتوانیشی کورد نین.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی