بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پاش شکستهێنانی محەمەد تەوفێق عەلاوی و عەدنان زرفی لە پێکهێنانی کابینەی نوێ؛ مستەفا کازمی-ی بۆ ئەو پۆستە ڕاسپارد.

ژمارەیێک لە شرۆڤەکاران بڕوایان وایە کە هۆکاری پشتگیری کوردەکانی عێراق لە کاندید کردنی مستەفا کازمی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیریی عێراق، پێدانەوەی پۆستە وەزارەییەکانە بە کوردەکان.

حزبە کوردستانییەکانی عێراق کە پشتگیرییێکی ئەوتۆیان بۆ دوو کاندیدی پێشوو نیشان نەدا بوو، پاڵپشتی خۆیان بۆ مستەفا کازمی ڕاگەیاند.

زەیدوون ئەلکیانی، شرۆڤەکاری سەربەخۆی بابەتەکانی عێراق ئاماژە بە هاوڕانەبوونی کوردەکان لەگەڵ زورفی دەکات و بە گۆڤاری بەریتانی ئەلجەزیرەی وتووە هۆکاری ئەم پشتگیرییە بۆ پێدانەوەی پۆستە وەزارەییەکانی کابینەی پێشوو دەگەڕێتەوە کە پشکی ڕەوتە سیاسییەکانی تێدا دیاری کرابوو.

بەم حاڵەشەوە ڕەناد مەنسوور شرۆڤەکارێکی دیکەی بابەتی عێراق لە پەیمانگای چتم هاوس بڕوای وایە پشتگیری ژمارەیێک لە ڕەوتە سیاسییەکان بەواتای پێکهێنانی بێخەمی کابینە لەلایەن ناوبراوەوە نییە و سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو تووشی هەندێک تەنگەژە دەبێت.

بەڵام بەبڕوای ئەم شرۆڤەکارانە کازمی چانسی زیاتری لەچاو دوو کاندیدی پێشوو هەیە بۆ ڕازی کردن ڕەوتە ناوخۆیی و بیانییەکان.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی