پارتی ناچار بوو واژۆی رێکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی دا کرد؟

***

ئه وه ی تۆزێک له بیرکردنه وه ی پارتی وردبیته وه ده زانێت ئه م حزبه چۆن هه نگاو ده نێت، بێگومان هه موو لایه ک ده زانن که ئه م ره فتارانه ی پارتی له م گه ڕانه ی دانوستانه کاندا، له سۆنگه ی باوه ڕبونی نه بووه به دیموکراسی و مافی ئه ویتر و شایسته ی جه ماوه ری و هه ڵبژاردن و هاوبه شی و به رێوه بردنی کاروباری حکومه ت و ته ماشاکردنی هاولایه نه کانی خۆی وه ک خاوه ن ماڵ. ئه وه تابه ناو هاوپه یمانی له گه ڵ حزبێکی بچوکی نادیار ده کات که باش ده زانێت به م کرده وه کورتمه ودایه ته نها پاشکۆیه تی تاقه رێگه یه بۆ سیاسه ت و هاوسه نگی مامه ڵه کردنیی له گه ڵ پارتیدا. له لایه کی تره وه له کێبرکێدا بوو بۆ واژۆکردنی رێکه وتن له گه ڵ گۆڕان نه ک له به ر خاتر چاوی کاڵی ئه م حزبه و شایسته کانی هه ڵبژاردن به قه د ئه وه ی ته نها وه ک ته کتیکێک بۆ خۆفه رزکردن و سه پاندنی مه رجه کانی به ناراسته وخۆش بێت به سه ر یه کێتیدا.

***

دیاره پارتی له گۆشه نیگای براگه وره یی و حزبی سه رکرده وه نه بێت تا ئێستا ره فتارێکی تری لێده رنه که وتووه و، هه موو شتێکیش ده کات به قوربان به ده ستهێنانی سه پاندنی ناوه ندی بریاری حزبی خۆی و ورده ورده به لاداخستنی لایه نه کان به هه ر شێوه یه ک بێت ئه گه ر به ساخته چێتی ده نگدانیش بووه و دواتر به گفتوگۆی پاش ده رئه نجامه کان ته واوی ده کات و ده گات به ئامانجی تایبه تی خۆی. ئه وه تا به توندی ده ستی گرتووه به سه ر دوو ئامرازی سه ره کی ده سه ڵاتدا بۆ خۆسه پاندن، ئه ویش سه ربازی و داراییه وه ک دوو کۆڵه که ی سه ره کی به رده وامی ده سه ڵاتی بنه ماڵه یی و هیچ پیگه یه کی تری لا گرنگ نیه ، با بۆ ئه وانی تر بێت.

***

یاریه که ی پارتی له م گه ڕه دا پیشاندانی نه رمونیانی و رازیبونی زاره کی نه ک بۆ رازیبون به مه رجه کانی به رامبه ر به ڵکو بۆ ملدانی به رامبه ر له رێگه ی مانۆر و یاری دانوستان له نێوان هه ردوو لایه نی بێ ئه زمونی به رامبه ریدا. له رووی جێبه جێ کردنه وه ، دواتر بۆ هه مولایه ک ده رده که وێت که چۆن له نێوان گۆڕان و یه کێتیدا مانۆری خۆی ده کات و کارته کانی زۆرینه ی په رله مانی و هاوپه یوه نده کانی له کۆتای تورکمان مه سیحیه کان واده کات یه کێتی و گۆڕان ناچاربن بۆ رازیبوون به سه رجه م بریاره کانی سه ری ره ش و ئه وه ی له دانوستانه کان وتراوه و رازی بووه ده بنه قسه ی رابردوو، ته نانه ت نه ک وه ک ئێستا هه ر سێ سه رۆکایه تیه که ی به ده سته وه یه له گه ڵ ئه وه ی باری قه زا و داداگاشی زامنکردووه بۆ به رده وامی تاکره وی و هێشتنه وه ی هه ردوو لایه نی سه ره کی بۆ چاوتێبڕین له ده ستی ئه و بۆ به رژه وه ندیه کی بچوکی ته سکیش بێت نه ک وه ک هاوبه ش و هاوده سه ڵات ته ماشایان بکات، رۆژانیش زۆر شتی تر ده رده خات که پارتی تاکه نیازی ئه وه یه بۆ چه ندین ساڵی تر به ته نها له ده سه ڵات بمێنێته وه و لاوازکردنی به رامبه ره که ی ده سته به ربکات

***

و، ئه و دووبه ره کیه ی هه یه له ناو ده سه ڵاتدا به جوانی ئیستغلال بکات، به مه رامی نه هێشتنی ئۆپۆزسیۆنێکی ئه وتۆ له کوردستاندا. ئه گینا پارتی بۆ پێکهێنانی حکومه ت دوو رێگه ی له به رده مدا بوو؛ یان دوو زۆنی و ده سه لاتی ره های خۆی له یه ک زۆندا یان یه کپارچیه یی کاتی بۆ ئه م خوله ش به نیازی زاڵبونی ده سترۆیشویی خۆی تاوه کو هه ڵبژاردنێکی تر و پێداگری له درێژبونه وه بۆ زۆنه که ی تر” بۆیه ئه مه ی دوایی هه ڵبژارد” ئه مه ش له ده رئه نجامی ململانێی ته سکبینی گۆڕان و یه کێتی بوو که له هه ڵپه کردن له دانوستانی بێ هه ماهه نگی نێوانیان بۆ زوو چونه حکومه ت و کێبرکێ بۆ خۆبۆپێشه وه بردن بۆ پارتی و به شداری حکومه ت بۆ مانه وه له سه ر ساحه ی سیاسی، به تایبه تی گۆڕان که خاوه ن هێز و پاره نیه بۆ درێژه دان به خۆی و نه پوکانه وه ی و ئه و هه ڵه ی گه وره ی له هه ماهه نگی نه کردن له گه ڵ یه کێتی له م گه ڕانه ی دانوستانه کاندا تۆمارکرد و نه خوێندنه وه ی پشتی بۆچونه کانی پارتی بۆ هه مووان ده رخست و ته نها ململانێی له گه ڵ یه کێتی له به رچاو بوو و هیچی تر.

***

ناچاربونی پارتی بۆ ئه م مامه ڵانه ی له گه ڵ هه ردووحزب به تایبه تی له سۆنگه ی په رۆشی و خه مخۆریه وه نه بووه بۆ باری سیاسی گشتی کوردستان به قه د ئه وه ی له دیدی حزبایه تی ته سکی خۆیه وه بووه ، که ته نها له به شداریکردنی ئه و دوو لایه نه خۆی له ژێر باری که موکورتیه کانی چوار ساڵیداهاتوو و ئه و قه رزه زۆره ی له ژێریدا ده ناڵێنت ده ربخات و ئه و دواکه وتووییه ی به تایبه تی له م زۆنه دا هه یه بیخاته ئه ستۆی هه ردوو حزبی رکابه ر و ده رباری ئێستای پارتی. بۆ ئه وه ی خۆی خاوه نی باشه کان بێت و خراپه کانیش دابه ش بکات به سه ر هه موواندا. ئه گه ر پارتی راست ده کات وه ک ئه وه ی ئیدعای ده کات، با سێکته ری نه وت و گاز و داهاته کان راده ستی یه کێک له و دوو حزبه بکات نه ک هه موو ڕیسه که به ده ست خۆیه وه بێت و ئه وان ته نها کارتۆنی بن و هیچ له پشت په رده ی مامه ڵه کان نه زانن. ئه گه ر راست ده کات با چۆنێتی فرۆشتنی نه وت و داهاته که ی ساڵانی پێشوش به روونی ده ربخات بۆ ئه و دوو حزبه نه ک بۆ خه ڵکیش، نه وه ک ئه وه ی له رێگه ی دیلۆیت که هه مووان ده زانن ته نها قازانجی مادی ئامانجی ئه و کۆمپانیانه یه نه ک دڵسۆزی بۆ خه ڵکی کوردستان و شه فافیه ت. ئینجا باش بینیمان له سه ر که رکوک چی له ئارادایه و ته نها بابه تی گرنگ له گفتوگۆی هه ردوولا نه وته که ی که رکوک و چۆنێتی مامه ڵه کردنی هه ردوولایه له گه ڵ ئه وپرسه دا نه ک خه ڵکی که رکوک و دۆخه ناله باره که ی شاره که . ده ردانی ناراستگۆیی لایه نه کان له گه ڵ یه کدا له مه ودوا ده رده که ون.

برچسب ها : , , , ,

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی