بۆ ئۆجالان و په‌که‌که دژي پارت و ريکخراوهکاني ديکه‌ن؟!
دروشمێک که زۆر جار په‌که‌که بۆ سه‌رکوتی رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌کاری ده‌هێناو ده‌یگوت “باکوور، باشوور و رۆژهه‌ڵات، یه‌ک وڵات و یه‌ک خه‌بات” کوردستان ته‌نیا وڵاتی جیهان بوو که رۆژئاوای نه‌بوو، ئه‌ویش به بۆنەی ئه‌وه‌وه که بنکه‌ی ئۆجه‌لانی تیدا بوو و دروشمی سه‌ربه‌خۆیی چوار پارچه‌ی هه‌ڵگرتبوو.
کاتێکیش له‌و باره‌وه پرسیار له کادره‌کانی په‌که‌که ده‌کرا، ده‌یانگۆت سه‌رۆک ئه‌سه‌د!! وتوویه ئێوه سێ پارچه‌که‌ی دیکه رزگار بکه‌ن، ئه‌م پارچه هی خۆتانه!!دواتر که‌ماڵ شاهین که یه‌کێک له کادره به‌ناوبانگه‌کانی په‌که‌که بوو و خه‌ڵکی ئه‌م پارچه‌یه له کوردستان بوو، هه‌ستی به‌و غه‌دره کرد‌و دوای ئه‌وه له په‌که‌که جیا بۆوه، پارتێکی دامه‌زران بۆ ئه‌م پارچه‌یه که ئه‌ویش به ده‌ستی په‌که‌که له سلێمانی تێرۆر کرا.
له هه‌مووی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه بوو که له کاتێکدا په‌که‌که
داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ چوار پارچه ده‌کرد، پارته‌کانی ئه‌و به‌شه له کوردستان
داوای خودمۆختارییان ده‌کرد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه تێکۆشانی په‌که‌که ئازاد
بوو و تێکۆشانی پارته‌کانیتر که خوازیاری چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له چوارچێوه‌ی
سنووره‌کانی سوریه بوون، قه‌ده‌خه بوو!!؟
سه‌لاح به‌دره‌دین که‌سایه‌تی به ناوبانگی رۆژئاوای کوردستان، له وتوێژ له گه‌ڵ
ماڵپه‌ڕی رێنێسانس‌دا ده‌ڵێ: “هه‌تا ئه‌و کاتیش که عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان
له چاوپێکه‌وتنێکدا که دواتر وه‌ک کتێب چاپ بوو باس له کورده‌کانی سووریا ده‌کات
به‌ناوی په‌نابه‌ر ناویان ده‌بات له‌سه‌ر خاکی سووریا، کوردستانێک له سووریا
وجودی نییه من بۆ ئه‌وه هاتوومه که جارێکی دێکه کورده‌کان بگه‌ڕێنمه‌وه
شوێنی خۆیان که باکووری کوردستانه…”
له باشووری کوردستانیش به هه‌مان شێوه، له ناسکترین و ئاڵۆزترین کاتدا هه‌ڵیکوتایه
سه‌ر بنکه‌کانی پارتی و شه‌ڕی پارتی کرد. دواتر وه‌ڵامی پیاوچاکییه‌کانی ی.ن.ک-یشی
هه‌ر به شه‌ڕ دایه‌وه‌و سه‌دان رۆڵه‌ی کوردی کردن به قوربانی. دواتر باڵێک
هاوشێوه‌ی پژاک، له ژێر ناوی “پ.چ.د.ك”ی، بۆ کوردستانی باشوور دامه‌زراند
که تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێ، ته‌نیا له نێو میدیاکانی په‌که‌که‌دا ناوی هه‌یه.