سەباح بەرزنجی، پەڕلەمانتاری پێشووی كۆمەڵی ئیسلامی لە هەژماری خۆی لە فەیسبوووك نووسیویەتی، سەیری ڕابردوو بكەین بۆمان دەردەكەوێت دەسەڵات جیاوازە لە حكومەت و دەوڵەتداریی. ئەوەی لە كوردستان بوونی هەیە دەسەڵاتە نەك حكومەت، دەسەڵاتەكەش بە هۆی ناكارایی و نادادگەری و خۆرەی حیزبایەتیەوە ڕۆژ بەڕۆژ مەشروعییەتی نامێنێت.
بەرزنجی لەدرێژەدا دەڵێت: دڵسۆز ئەو كەسەیە ئەم ڕاستییە تاڵە بە دەسەڵات بڵێت نەك رووپامایی و تەمەللوقیان بۆ بكات، چونكە كە وەزعەكە گۆڕڕا ماستاوچییەكان بە دوای پارووی چەورتر و ئاغای تازەدا دەگەڕێن.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان سەرەڕای ناڕەزایی و بایكۆتی فراكسیۆنەكانی (یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و نەوەی نوێ و یەكگرتوو و شیوعی) بەڵام لەگەڵ پێكهاتەكان زۆرینەیان تەواو كرد و پارێزبەندییان لەسەر سۆران عومەر، پەڕلەمانتاری كۆمەڵ بەهۆی سكاڵای سەرۆكی حكومەتەوە هەڵگرت.