ئاناگرێت كرامپ كارنباوه‌ر ، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی پارتی كریستیان دیموكرات ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی وڵاته‌كه‌ی بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ناتۆ خسته‌ به‌رده‌م هاوشانەکانی و پێشنیازی ناوچەی ئارامی لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی لە سووریا لە کۆبوونەوەکانی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ خستە بەردەم هاوشانەکانی و میدیای ئەڵمانیاش دەڵێت، بەرلین ئامادەیە 2500 سه‌ربازی خۆی بنێریته‌ سووریا” .

 ***

میدیای ئەڵمانی له‌ راپۆرتێكدا هه‌ندێك ورده‌كاری ئه‌و هه‌وڵه‌ی وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی ئاشكردووه‌ و تێیدا هاتووه‌، “له‌ حاڵه‌تی قبووڵکردنی ئه‌و پێشنیازه‌ی كرامپ كارنباوه‌ردا، ئه‌ڵمانیا ده‌توانێت 2500 سه‌ربازی خۆی بنێریته‌ سووریا” .

 ***

به‌پێی ئه‌و پێشنیازەی ئەڵمانیا، ناوچه‌ی ئارام لە ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان یان هێزێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت و “ناوچه‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت بۆ چەند بەشێک و هه‌ر یه‌كێك له‌و بەشانە 40 كم فراوان و 30 كم قووڵ ده‌بێت. هه‌ر وڵاتێك سەرپەرشتی یەکێک لەو بەشانە بکات”. 

به‌رپرسه‌ سه‌ربازییەکان كه‌ ئه‌و پلانه‌یان داڕشتووە ده‌ڵێن “پاكێجێكی ته‌واوه‌” و هێزی سەربازی و تایبەت و تانک و تیمی تایبەت بە هەڵگرتنەوەی مین لەخۆی دەگرێت و هاوکات بەرلین ئامادەیە سوود لە فڕۆکە جەنگییەکانیشی وەربگرێت. 

 ***

یانس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری ناتۆ لەبارەی ئه‌و پێشنیازه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگەیاند  “پێشوازی له‌و پێشنیازه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین، به‌ڵام زۆر پرسیار هه‌ن ده‌بێت وه‌ڵامیان بدرێته‌وه‌”.

دیدیر ره‌ینده‌رس، وه‌زیری به‌رگریی به‌لجیكاش پێیوایه‌ “له‌ سه‌ر زه‌وی گۆڕانكاری دروستبووه‌ و ده‌بێ سه‌ره‌تا چاودێری بارودۆخه‌كه‌ بكرێت و پاشان بڕیار له‌باره‌ی هه‌نگاوی داهاتوو بدرێت”.

 ***

بەڵام رووسیا ره‌تیده‌كاتەوە ناوچه‌ی ئارامی باكووری رۆژهه‌لاتی سووریا له‌ ژێر چاودێری هێزیكی سه‌ر به‌ ناتۆ یان هێزێکی نێوده‌وڵه‌تی بێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی