عماد بەرهۆ ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا (ENKS) ده ڵێت: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بە بیانووی پێوەندیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) و هێزەکانی سووریا دیموکراتیک لەگەڵ پەکەکە ئەنجام دەدرێن. پەیەدە ئەو هاوکارییە ڕەت دەکاتەوە، لە ڕاستیدا کاتێک کە ئەوان وێتەکانی عەبدوڵڵا ئوجەلان لە هەموو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا بڵاو دەکەنەوە بە شێوەیێک جەخت لەسەر ئەوە دەکەن کە بەشێکن لە پەکەکە و هەر ئەو بابەتەش ئەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گوشارەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا زیاد بکرێت.

 

عماد بەرهۆ وتیشی: ئەم مەسەلەی جارێک لە عەفرین ڕوویدا و ئێمە شایەتحاڵ بووین کە هاوکاریی نێوان پەکەکە و پەیەدە بوو بە هۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین. ئەو مەترسییە بەردەوام لە سەر کوردستانی سووریا هەیە و ئەگەر پەیەدە هەر بەو عەقڵییەتەوە درێژە بە کارەکانی بدات، ئەگەری ئەوە هەیە کە تورکیا هێرشێکی دیکە بۆ سەر کوردستانی سووریا ئەنجام بدات. کاربەدەستانی تورک دەڵێن پەیەدە بەشێکە لە پەکەکە. کاتێک کە پێوەندی لە نێوانیاندا نەبێت و دیکەی حیزبە کوردەکان لە خۆبەڕێوەبەریدا بەشدار بن تورکیا چیدی بیانووی بۆ هێرش کردن نابێت.

 

بەرهۆ له درێژه دا وتي: پێوەندییێک لە نێوان ئێمە (ENKS) و خۆبەڕێوەبەریی باکووری سووریا نییە و بە پێچەوانەش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هێرشی میدیایی بەربڵاو لە لایەن خۆبەڕێوەبەریی باکووری سووریاوە دەکرێتە سەر ئەو حیزبانەی کە لە ئەنجومەنی نیشتمانیدا بەشداری دەکەن. دۆخەکە باش نییە و خەریکە خراپتریش دەبێت. نووسینگەکانی ئێمە داخراون و ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا لە لایەن پەیەدە-وە ده ستگيرکراون و تەنانەت ئەندام و سەرکردە کوردەکان کە لە دەرەوەی وڵاتن مۆڵەتی گەڕانەوەیان پێنادرێت و ناتوانن پێوەندییان لەگەڵ خەڵکی ناوخۆی سووریا ببێت. ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد هەمیشە بە باوەشی کراوەوە پێشوازی دەکات لە پێوەندی و نزیکیی نێوان حیزبە کوردەکان. پێشتریش چەندین جار هەوڵمانداوە کە لەگەڵ پەیەدە نزیک بینەوە بەڵام پەیەدە قبووڵی نەکردووە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی