ئەندامی پاری دێمۆکراتی پێشڕەوی سوریا باسی لەوە کرد کە ئەمریکا کوردانی سوریای وەک کەرەستە بەکارهێناوە.
ئەحمەد بەرەکات ئەندامی کۆمیتەی سیاسی پاری پێشڕەوی سوریا لە بارەی هەڵوێستی تورکیا و سوریا لەبەرانبەر کوردانی سوریا رایگەیاند: دۆخی رۆژهەڵاتی فورات زۆر ناڵەبارە و لەلایەک تورکیا بەبیانووی شەڕ لەگەڵ تێرۆر و هەروەها بەبیانووی شەڕ لە گەڵ پەکەکە هەڕەشە لەم ناوچەیە دەکات و دەوڵەتی سوریاش ئیدارەی خۆجێی ئەم ناوچەیە بەهۆی جیاخوازیەوە دەداتە بەر هەڕەشە.
ئەم سیاسەتوانە کوردەی سوریا دەڵێت: کوردانی سوریا نە دوژمنی سوریان و نە هی تورکیا. بۆیە تورکیا نابێت کێشەی خۆی لەگەل پەکەکە بباتە نێو کوردانی سوریاوە. قەیرانی سوریا تێکەڵاوە و تورکیاش بە هەڕەشەکانی ئاڵۆزتری دەکات. دەبینین عەفرین، عزاز، ئەلباب و ناوچەکانی دیکەی داگیرکردووە.
ئەحمەد لەکۆتایدا وتی: ئێمە دژی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا و سوریا نین بەڵام ئەم پەیوەندیە نابێت کوردان بکات ئامانج. کێشەی کوردان بەس بەرێگای سیاسی چارەسەر دەبێت. ئەمریکا هیچ پرۆژەیەکی بۆ کوردان بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی فورات نییە و پەیوەندی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیک بەس بۆ شەڕ لەگەڵ تێرۆریزم بوو. ئەگەر ئەمریکا بەڕاستی پرۆژەیەکی سیاسی هەبووایا تورکیا و رووسیا نەیاندەتوانی پێشی لێ بگرن بەڵام بینیمان بەس وەک کەرەستە و ئامراز لە کوردەکان کەڵک وەردەگرێت.