فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری رێوڕەسمی پرسەی سولەیمانی لە کونسولخانەی ئێران لەهەولێر کرد و رایگەیاند: قاسم سولەیمانی ڕۆڵێکی زۆری هەبووە لە یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش.

میرانی دوای ئەوەی سەردانی کونسوڵگەری ئێرانی کرد لە شاری هەولێر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: قاسم سولەیمان رۆڵێکی زۆری هەبووە لە شەڕی عێراق و ئێران و هەروەها رۆڵی گرنگی هەبووە لە یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعشدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: بە ناوی بارزانی و سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی حکوومەت و مەکتەبی سیاسی پارتی لە رێگەی کونسوڵگەری ئێرانەوە سەرەخۆشی خۆمان ناردووە بۆ خانەوادەکەی.

سکرتێری مەکتەب سیاسی پارتی وتیشی: هەوڵدەدەین و هیوادارین کە عێراق نەبێتە مەیدانی ململانێکی دەوڵەتانی هەرێمی و جیهانی، چونکە عێراق چیتر تەحەمولی شەڕی دیکە ناکات. پێویستە حکوومەتی عێراق باشتر وەزعی خۆی و خۆپیشاندانەکان بخوێنێتەوە و ئەو خۆپیشاندەرانە لە ئاسمانەوە نەهاتوون.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی