سیامند سێلکی

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بارودوخی رۆژ ئاوای کوردستان، هەندێ رۆنکردنەوەی بۆ رای گشتی کوردستان خستە روو. لەو رۆنکردنەوەیەدا گوتی : بەردەوام لەگەل مەزڵووم کوبانی لەسەر خەتم. بەرلەوەی وەزیری دەرەوەی روسیاش بێتە هەولێر قسەم لەگەل مەزلۆم کرد و بۆچوونی ئەوانم وەرگرت. بۆیە داوام لەروسیا کرد لەگەل سوریا چارەسەرێک بۆ پرسی کورد لەرۆژ ئاوای کوردستان بدۆزێتەوە. دیسان لەبارەی هوکاری هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژ ئاوا گوتی: زۆر جار تورکیا بەئێمەی ڕاگەیاندوە کە ئەوان ناتوانن تەحەمولی بەرزکردنەوەی وێنە و لوگوکانی پەکەکە لەسەر سنورەکانیان بکەن. بۆیە ئێمە ئەو پەیامەمان بەپەیدە گەیاندوەو داوامان لێکردون خۆیان لەپەکەکە جیا بکەنەوە. بەڵام بەداخەوە ئەوەیان نەکرد. ئەگەر ئەوەیان بکردبا ڕەنگە ئەمەی ئێستا روودەدا رووی نەدابا. چونکە کێشەی تورکیا لەگەڵ پەکەکەیە نەک کورد.

***
بێ گومان تورک دۆژمنێکی کوردەو داگیرکەری بەشی هەرە گرنگی کوردستانە. بەلام ئەگەر لەگەل خۆمان راستگۆ بین و دوور لەبیرکردنەوەی عاتفیانە لەروداوەکان بڕوانین و بەپێوەری لوژیکی و ئەقلانی هەلسەنگادنیان بۆ بکەین. ئەوە بەروونی هەست بەڕاستی و دروستی ئەو قسەیەی سەرۆکی هەرێم دەکەین کە دەلێ کێشەی تورکیا پەکەکەیە نەک کورد. ئاخر مندالێکی ساواش دەزانێت کە تورکیا ناتوانێت تەحەمولی ئەوە بکات، ڕاستی قەندیل لەرۆژئاوای کوردستان و لەتەنیشت سنورەکانیەوە کوپی بکرێت. سەپاندنی ئەو ڕاستییە بەسەر خەڵک و خاکی رۆژ ئاوای کوردستاندا تەواو پێچەوانەی بەرژەوەندیەکانیان بوو. بەرزکردنەوەی وێنەو لوگوکانی پەکەکە لەشارو گۆندەکانی رۆژ ئاوای کوردستان و، سەپاندنی فەرماندەو سەرکردەکانی پەکەکە لەلوتکەی دەسەلاتی ئیداری و سیاسی و سەربازی رۆژ ئاوادا. پاساوێکی باش بوو بەدەست تورکەکانەوە تا بتوانێن لەبەر چاوی هەموو دونیا هێرش بکەنە سەر رۆژ ئاوای کوردستان. ئەگەر ئەو پاساوە بەدەستیەوە نەبا بەهیچ شێوەیەک وا بەئاسانی و بەبێ کێشە پەلاماری رۆژ ئاوای کوردستانی نەئەدا.

***

بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیەش دەتوانین بگەرێینەوە بۆ دەستپێکی ڕزگار بونی باشوری کوردستان و دامەزراندنی حکومەت و پەرلەمان. ئەوکاتیش تورکیا زۆر دژی ئەو ڕاستی باشور بوو وەک چۆن ئێستاش هەیە، بەڵامم چونکە پاساوێکی وەکو ئەوەی رۆژ ئاوای بەدەستەوە نەبوو نەیتوانی هیچ کێشەیەک بۆ باشور دروست بکات و دواتریش ناجار بوو ددانی پێدا بنێت و مامەلەش لەگەڵدا بکات. بێ گومان ئەگەر پەکەکە لەخەمی رۆژئاوای کوردستان و ئایندەی خەڵکەکەیدا بوایە، نەدەبوو ئەو سیاسەتە هەڵەیە لەو بەشەی کوردستان بەڕێوە ببات. بەڵکو دوور لەهەموو دەستێوەردانێک خاکی ڕۆژ ئاوای رادەستی خەلکی ڕۆژ ئاوا دەکردو ئەوانی سەرپشک دەکرد لەدیاریکردنی دەسەلات لەبەڕێوەبردن و ئیدارەدانی ناوچەکانیان. بەڵام بەداخەوە پەکەکە ئەمەی نەکردو، رۆژئاوای بەم رۆژە گەیاند کە هەموومان دەیبینین. بێ گومان پەکەکە زۆر هەوڵیداو ئێستاش بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی تا بتوانێت لەباشوریش هەمان پاساو بداتە دەست تورکەکان و تاڕادەیەکیش لەناوچە شاخاویەکان تورکیای پەلکێشی خاکی باشور کردوە ……هتد. لەکوتاییدا دەلێم نەفرەت لەتورکیاو ئەردوگان هەموو دۆژمنانی کورد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی