ساڵح قەلاب نووسەرێکی عەرەب کە پێشووتر وەزیری رۆشنبیری ئوردن بووە، لە وتارێکیدا کە لە ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) بڵاوبووەتەوە باس لە ڕۆڵی پەکەکە لە قەیرانی سووریا و ناوچەکە دەکات و جەخت دەکاتەوە کە لە کۆتاییدا ئەو حزبە دەبێتە بۆمبی جەنگی نێوان تورکیا و ڕووسیا.

***

قەلاب دەنووسێت: پلانێک ھەیە بۆ لێکتێگەیشتن لەنێوان ڕووسەکان و ئیسرائیل، ھاوکات بێدەنگییەکی ترسناک لەلایەن تورکەکان و ڕژێمی بەشار ئەسەد بۆ دەرکردنی ئێرانییەکان لە گۆڕەپانی سووریا بەشێوەیەکی یەکجارەکی و بەھەموو ھێز و میلیشیاکانیانەوە ھەیە. لە بەرامبەریشدا ئێرانییەکان ئەو پلانە ڕەت دەکەنەوە و ڕووبەڕووی دەبنەوە. لەژێر ڕۆشنایی ئەو ھەموو ئاڵۆزییانە و لەچوارچێوەی ئەو چارەسەرەی داڕێژراوەتەوە، ئەوانەی سەرەداوی چارەسەریان بەدەستەوەیە باش دەزانن، قەیرانەکە تا درێژە بکێشێت، ئاڵۆزتر دەبێت، دەشزانن کە کورد لە عێراق و سووریا و ئێران و تورکیا، بەژمارەیەکی گرنگی ھاوکێشەکە دەمێننەوە، لەو چوارچێوەیەشدا ڕێکەوتنی «ئەدەنە»ی سووری – تورکی کە لە ساڵی ١٩٩٨ واژۆ کراوە، دووبارە دەخرێتەوە بەر باس بۆ ئەوەی کێشەی سنوورەکانی پێ چارەسەر بکەن کە ئەردۆگان بۆ پاراستنی سنوورەکانی داوای دەکات.

***

ساڵح قەلاب لەدرێژەدا دەنووسێت: لە ساڵی ١٩٧٨، یەکێتیی سۆڤیەت بەڕێککەوتن لەگەڵ حافز ئەسەد لە گەرمەی جەنگی سارددا، پەکەکەی بەسەرۆکایەتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دروست کرد، ئامانجیش لێ دژایەتیکردنی تورکیا بوو، ئەوکات ئەنقەرە بەشێک بوو لە ناتۆ و ڕووبەڕووی سۆڤیەت دەبووەوە، بۆیە ئەوە پرسێکی گرنگە و ڕووسیا بەچاوی گرنگییەوە تەماشای دەکات و ئەمریکاش دەیپارێزێت. دەرئەنجام پەکەکە ڕووی کردە شاخەکانی قەندیل، کە پێشتر مەلا مستەفای بارزانی فەرماندەیی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی تێدا دەکرد. ئەوەی لێرەدا مەبەستە، پارتی کرێکارانی کوردستان- تورکیا، بەپێی ڕێککەوتنی ئەدەنە لەناو نەبرا، بەڵکوو ڕووی کردە شاخەکانی قەندیل و چەکدارەکانیشی چوونە زەوییەوە وەک دەگوترێت، ئەوەش بە پێکھێنانی ھێزەکانی سووریای دیموکراسی . ڕووسیا بڕیاردەری یەکەمە لە سووریا، بۆیە بەدڵنیاییەوە ڕوو دەکەنە تورکیا کە بە دوژمنی مێژوویی و سەرسەختی خۆیانی دەزانن، بەتایبەت لەم سەردەمی “ئیمپراتۆرییەت”ـە کە ئەردۆگان دەمارێکی “عوسمانی” و دەمارێکی “ئیخوانچی” تێدایە، ئەمەش وادەکات زیاتر پشت بە پەکەکە ببەستن و لەلایەن ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ھەروەھا بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، بوونیان بەپێویست دەزانرێـت.

***

لە کۆتاییدا ئەو وەزیرەی پێشووی ئوردنە دەنووسێت: پەکەکە دەبێتە ئەو بۆمبەی جەنگی ڕووسیا- تورکیا دەتەقێنێتەوە، چونکە ڕووسیا ڕێگە نادەن ئەو وڵاتە ئیسلامییەی کە یەکێکە لەدامەزرێنەرانی پەیمانی ناتۆ، بەو ھەموو بەھێزییەوە بمێنێتەوە و ئەو ڕۆڵە گەورەی لەناوچەکەدا ھەبێت، کە ڕەنگە بگات بەو وڵاتە ئیسلامییانەی پێشتر لە چوارچێوەی یەکێتی سۆڤیەت بوون.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی