ماوەی چەند ڕۆژێكە سوپای توركیا بە فڕۆكە و تۆپخانەكانی بەچڕی چەند ناوچەیەكی شارەدێی سیدەكانی دەڤەری برادۆست تۆپباران دەكات، بەوهۆیەشەوە دانیشتووانی (3) گوندی ئەو سنوورە ناوچەكانیان چۆڵكرد. ئەمە بەهۆی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا (پەكەكە) لە سنوورەكەیە کە بۆتە هۆی لەناوچوونی دەیان سەر مەڕ و بزنی هاووڵاتییەكی شاردەێی سیدەكان.

***

   لەمبارەوە كرمانج عیزەت قایمقامی سۆران، بە میدیاکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ شەممە 1/6/2019 تۆپخانەكانی سوپای توركیا، بەهۆی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە شوێنەكەدا ناوچە سنوورییەكانی گوند و ئاواییەكانی شارۆچكەی سیدەكانیان لە دەڤەری سۆران بۆردوومان كرد و لە ئەنجامدا زیاتر لە (20) سەر مەڕ و بزنی هاووڵاتییەك بەناوی (شێخە حەمەدەمین) دانیشتووی گوندی خەلیفان، سەر بە شارۆچكەی سیدەكان بوونە قوربانی.  پێویستە (پەكەكە) لە گوندو ئاوایەكان دوور بكەوێتەوە و چیتر خەڵكی سڤیلی ئەم ناوچانە نەبنە قوربانی رەوشی سەربازی، پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا و بۆردومانەكانی سوپایی توركیا.

***

 ڕەمەزان شێخان دانیشتووی گوندی خەلیفانی شارەدێی سیدەكانیش لەمبارەوە وتی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ 1/6/2019 سوپای توركیا بە فڕۆكە گوندەكەیانی بۆردوومان كرد و بەوهۆیەوەش 30 سەر ئاژەڵیان لەناووچون و هەریەك لە گوندەكانی (خەلیفان، ئاڵەكان و سیران) چۆڵكران. بۆردوومانەكان زیانی گیانی نەبووە تەنها زیانی بۆ مەڕ و ماڵات و پوش و پاوانی ناوچەكە هەبوە و تائێستاش بۆردوومانەكان بەردەوامی هەیە.

***

جێی ئاماژەیە، ماوەی دوو ساڵە سوپای توركیا بەدرێژایی 40 كم خاكی باشووری كوردستانیان بەزاندووە ولەئێستاشدا بنكە و بارەگاكانی خۆیان لە ناوچەكانی (چیادێل، چیای شەكیو، چیای كتكین، گەرووی سیران، گەروی كەوەرت) جێگیركردووە. ئەمە بە هۆی خۆحەشاردانی پەکەکەیە لەناوچەکە کە بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت لەنێزیک گوندەکان بارەگا دادەنێت و پارە و باج و سەرانە لەخەڵکی وەردەگرێت و بۆتە هۆکاری ئازاری خەڵکی ناوچەکە. ئەم خەڵکە ساڵانێکە گیروودەی ئەم بەڵایە بوونە و هانای بۆ زۆر شوێن بردووە بەڵام بوونی پەکەکە لەناوچەکە و هەڵاتنی لەتورکیا و هێنانی ئەو بەڵایە بۆ هەرێمی کوردستان و بێدەنگی دەسەڵاتەکانی ئێراق، گرێدراوی مامەڵە و فۆرمێل و بەرژەوەندیە رامیاری و ئابووریەکانە کە وای کردووە پەکەکەش لەوە بە سوودی خۆی کەڵک وەربگرێت و باجەکەشی بەس خەڵکی بێ دەسەڵاتی ناوچەکە دەیدەن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی