بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا لەبارەی پەیامی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتان لەسەر شەڕی داعش و قۆناغی کوشتنی دوای بەغدادی، دەڵێت: زۆر نیگەرانین لە پرسە ئەمنییەکان لە سووریا، هەروەها رەوشی مرۆیی، کە بە بڕوای من هەندێک جار لە گفتوگۆکاندا ئەو پرسە ون دەبێت و قسەی لەسەر ناکرێت لەلایەن وڵاتانەوە .

***
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی رۆڵ و بەشداری کورد لە کوشتنی گەورەترین تیرۆرستی جیهان،ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش و قۆناغی دوای بەغدادی دەڵێت: شانازی بەوە دەکەم کە کورد رۆڵی هەبووە لە کوشتنی بەغدادی، کوشتنی بەغدادی زۆر گرنگە لە رووی سیمبولیەوە، بەڵام بە بڕوای من هێشتا داعش و ئەمیرەکان، ئەو چەکدارانەشی دەستگیرکراون دەبێت بە سزای خۆیان بگەیەندرێن، بۆ ئەوەی هیچ نەبێت دادپەروەری ببینرێت تاوەکو قوربانییانی دەستی ئەو رێکخراوە بزانن ئەوانەی تاوانیان بەرامبەر کردوون، سزا دراون، بەتایبەت من قسە لەسەر کوردانی ئێزدی دەکەم، کە تاوانی زۆریان بەرامبەر کرا و لەلایەن ئەو رێکخراوە دڕندەیەوە جینۆساید کران.

***
بەیان لەدرێژەدا وتی: کەنەدا و بەشێکی زۆری وڵاتان هێشتا چەکدارە داعشە دەستگیرکراوەکانیان وەرنەگرتووەتەوە، هێشتا دەنگی ناڕەزایەتی هەیە لە ناوخۆی ئەو وڵاتانە لەوبارەوە، پێویستە وڵاتان ئەو چەکدارانە وەربگرنەوە ولە دادگا سزایان بدەن. بەشێکی ئەو چەکدارانە پێش دوو هەفتەیەک هەڵاتن، بەڵام هێشتا کەمپ و شوێنەکانی دەستبەسەرکردنی ئەو چەکدارانە لەژێر کۆنتڕۆڵ دایە، پێش بڕیاری ترەمپیش بە کشانەوە لە سووریا، ئەو شوێنانە جێگەی نیگەرانی بوون و هەرواش ماونەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانە لە کەمپەکان و لە زیندانەکانی چەکدارانی داعش زۆرە، بە هەزاران کەس دەبن، بەشێوەیەکی گشتی وڵاتان گرنگی بە دۆخی ئەو کەسانە نادەن و نایانگەڕێننەوە، راستە چەکدارە دەستگیرکراوەکان هەڵگری ئایدۆلۆژی توندڕەون، بەڵام ئەی منداڵەکان داهاتوویان چی دەبێت؟ مانەوەی ئەو منداڵانە بەوشێوەیە و گەورەبوونیان لەو کەمپانە، مەترسی دووبارە توندڕەوی دروست دەکات.

***
عەبدولرەحمان دەڵێت: من لەو باوەڕەدام ئەمە بەرپرسیارێتی هەموو حکومەت و وڵاتێکە کە ئەو کەسانە بگەڕێنێتەوە کە ناسنامەی ئەو وڵاتانەیان هەیە و لە وڵاتەکەی خۆیان دادگایی بکرێ، ئەوەش پەیامێکە بۆ جەستن ترودو سەرۆک وەزیرانی کەنەدا . تێدەگەم هەندێک وڵات نیگەرانن کە بەڵگەی تەواویان نییە بۆ سەلماندنی تاوانی ئەو کەسە، تەنانەت لە هەندێک وڵاتدا کەسانی تۆمەتبار لەو شێوەیە دوای ١٠ ساڵ مانەوە لە زیندان ئازاد دەکرێن، بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە ئەو جۆرە یاسایانە هەموار بکرێنەوە . کورد هاوپەیمانی سەرەکی تێکشکاندنی شەڕی داعش بوو، نزیکەی ١١ هەزار قوربانی هەبووە لە شەڕی داعش، لە ناو زیندانییەکانیش نزیکەی ٤٠ کەنەدی هەیە هێشتا نەگەڕێندراونەتەوە .

***
جەستن ترودو سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند: ئەوانەی کەنەدایان بەجێهێشووە دەزانن کە یاسای ئەمنی کەنەدایان شکاندووە و چوونەتە پاڵ گرووپێکی تیرۆرست، هیچ ستافێکیش ناخەنە مەترسی بۆ ئەوەی بچنە ئەو ناوچانە بۆ گەڕان بەدوای ئەو کەنەدیانە و گەڕاندنەوەیان . بەڵام بەیان سامی عەبدولرەحمان دەڵێت: کەنەدا و وڵاتانی دیکە بۆ رێگری لە سەرهەڵدانەوەی چینێکی دیکەی تووندڕەو دەبێت کەسوکاری ئەو چەکدارانە وەربگرنەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارە لە دۆخی ئەو کەمپانە، لەوانەش وڵاتانی کەنەدا، ئەڵمانیا، ئەمریکا، فەرەنسا،بەریتانیا و وڵاتانی دیکەش .
سەرچاوە: گڵۆباڵ نیوزی کەنەدی

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی