حامیدی حاجی غالی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هۆشدارییەکی توند بە حزبەکەی دەدات و باسی ئەگەری ”تەفروتونا“بوونی حزبەکە دەکات، بۆیە بە باشی دەزانێت ڕێککەوتنی پێشوەختە بکرێت. ئەم سەرکردەی یەکێتی لەدرێژەدا دەڵێت: ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاری داوە، ڕۆژی ٧ی ١٢ی ئەمساڵ کۆنگرەی چوارەم ئەنجام بدات، ئێستا لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرە سەرقاڵی ئامادەکارییەکانی بەستنی کۆنگرەیە و ھیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی کۆنگرە نییە. ئامانجیان ئەوەیە، بۆ کۆنگرە، ”پەیڕەو و پڕۆگرامێکی نوێی باش“ بۆ حزبەکەیان دابنێن، هەروەها سەرکردایەتییەکی تۆکمەی باش یش هەڵبژێرن کە گەنجی بە ئەزموون و ژنی باشی تێدا بێت.

***

غالی لەدرێژەدا وتی: هیچ ڕێککەوتنێکی پێشوەختە لەسەر پۆستەکانی حزبەکەی نەکراوە، بەڵام ئەنجامدانی ڕێککەوتن شتێکی باشە و من دژی ڕێککەوتنی پێشوەختە نیم. ئەگەر بە ئاڵۆزی بچینە کۆنگرەوە، تەفروتونا دەبین، بۆیە باشترە لەسەر شتە بنەڕەتییەکان ڕێک بکەوین.  لە هەموو کۆنگرەیەکی دونیادا وابووە کە پێشتر ڕێککەوتن کراوە. ئەوانەی دەڵێن نابێت ڕێککەوتنی پێشوەخت بکرێت، لە خۆیانەوە قسە دەکەن، چونکە دەبێ پێشتر لەسەر ھەندێک شتی ئەساسی گفتوگۆ و ڕێککەوتن بکرێت، تاوەکوو کۆنگرە ھیچ کێشەیەکی تێدا نەبێت و کۆنگرەیەکی بەھێز بێت.

***

یەکێتی لەکاتی دامەزراندنیەوە لە ساڵی ١٩٧٥ تائێستا تەنیا سێ جار کۆنگرەی بەستووە  و بەپێی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی، بڕیارە یەکێتی لە چەند مانگی ئایندە کۆنگرەی چوارەمی ببەستێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی