گۆڤاری براون پۆلتیکاڵ ریوی نووسی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە وازهێنان لەکوردانی سوریا بووە هۆی ئەوەی کە زیاتر لەدەوڵەتی ناوەندی سوریا نێزیک ببنەوە.

ئەم گۆڤارە لەبابەتێکدا رەخنەی لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لەبارەی کوردانەوە گرتووە. بەگشتی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپی هۆکاری لاواز بوونی دزەی ئەم وڵاتە زانی و پێی وایە ترەمپ هیچ ستراتژییەکی دیاری لەبارەی سوریاوە نییە و بۆیە کوردەکانی بە تەنیا بەجێ هێشت.

ئەم گۆڤارە دەنووسێت کە ترەمپ لەکاتێکدا کوردانی سوریای لەبەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بەتەنیا هێشت کە هێزەکانی کورد – عەرەبی سوریا 5 ساڵی تەواو و دژوار لەگەڵ داعش و تێرۆریزم شەریان کرد.

گۆڤارەکە جەخت دەکاتەوە کە ئەمریکا هێزی کوردانی بەتەنیا هێشت تا لەبەرانبەر تورکیا خۆیان نێزیکی دەوڵەتی سوریا بکەنەوە. ئەم پرسە بووە هۆی بێ بڕوا بوون بە ئەمریکا لەلایەن هاوپەیمانەکانیەوە.

ئەم گۆڤارە لەکۆتایدا ئاماژە دەدات بەوەی کە بەتەنیا هێشتنی کوردانی سوریا لەلایەن ترەمپەوە سیاسەتێکی ئەوەندە نابەجی بوو کە سیاسەتوانانی ناوخۆی ئەمریکاشی تووڕە کرد. ئێستا کوردەکان خۆیان نێزیک بەشار ئەسەد کردووتەوە و ئەم پرسە بۆتە هۆی ئەوەی ئەمریکا کۆنترۆڵ کردنی سوریا کە ستراتژی بوو بۆی لەدەستی بدات.  

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی