فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له به‌غدا بانگهێشتكردنی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بە هەلێک دەزانێت بۆ ئەوەی بە بەرپرسانی عێراقی رابگەیێنێت: “تا هه‌ڕه‌شه‌ی په‌كه‌كه له باكووری عێراق به‌رده‌وام بێت، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن”.
باڵیۆزی توركیا له‌باره‌ی بانگهێشتكردنی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌ئاژانسی فه‌رمیی توركیای راگه‌یاند: “به‌رپرسانی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی نیگه‌رانییه‌كانیان سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیا له دژی پێگه‌كانی په‌كه‌كه له باكووری عێراق پێی راگه‌یاندم”.
یڵدز به به‌رپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی راگه‌یاندووە، كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له دژی ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه، “لە پەراوێزی بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، لەگەڵ ماددە 51ـی جاڕی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافی بەرگریکردن و پاراستنی رەوا بەکاردەهێنێت” و له‌م سۆنگه‌یه‌وه درێژه به ئۆپەراسیۆنەکانیان ده‌ده‌ن. هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه له عێراقه‌وه بۆ توركیا به‌رده‌وام بێت، هه‌رگیز ئۆپه‌راسیۆنه‌كان راناگیرێن” و سڵ ناكه‌نه‌وه له نانه‌وه‌ی هه‌موو جۆره هه‌نگاوێكی پێویست.
سەبارەت بە کەمپی مەخموور، یڵدز گوتی، به‌رپرسانی عێراق باسیان له كه‌مپی مه‌خموور كرد و ئه‌ویش به ده‌رفه‌تی زانیوه به به‌رپرسانی عێراقی رابگه‌یێنێت، كه كه‌مپه‌كه چه‌ندین ساڵه تایبه‌تمه‌ندی مرۆیی خۆی له‌ده‌ستداوه و دامه‌زراوه و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ئه‌م راستییه‌یان قبووڵكردووه.
باڵێوزی
تورکیا لەئێراق گوتی: “كه‌مپی مه‌خموور بووه‌ته هێلانه‌ی تیرۆریستان، به به‌رپرسه
عێراقییه‌كانم گوت پێویسته به‌زووترین كات كێشه‌ی تیرۆریزهبوونی كه‌مپه‌كه چاره‌سه‌ر
بكرێت. هه‌روه‌ها توركیا رێز له یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ریی عێراق ده‌گرێت و
چاوه‌ڕێ ده‌كات عێراقیش ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێ بكات له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر”.