سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی، به تۆپی دوورهاوێژ تۆپبارانی گوندی ته‌ویله‌ی هه‌ڵكه‌وتوو له باشووری خۆرئاوای ناحیه‌ی “ته‌ل ته‌مر”یان له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی کوردستانی سوریا کرد.
ئه‌و گونده نزیكه له رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به “ئێم4” و سه‌ربازگه‌كانی سوپای توركیا له گونده‌كانی “ئه‌ربه‌عین و له‌یلان”ه‌وه تۆپبارانی گونده‌كه‌یان كردووه، كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی لێیه. ئه‌و ناوچانه كردووه، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)ن کە تورکیا بە باڵی پەکەکە لەسوریا ناودێریان دەکات.
لەدرێژەی ئۆپراسیۆنەکاندا تورکیا گوندەکانی سنوری زاخۆ لەهەرێمی کوردستانیشی بوردمان کرد. لەمبارەوە زێرەڤان مو‌سا بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار دەڵێت، دواینیوەڕۆی سێشەممە تورکیا ناوچەکانی سنووری زاخۆی بۆردوومان کردووە. تۆپخانە و فڕۆکەکانی تورکیا چیای خانتیریان کردووەتە ئامانج و 23 مووشەک و تۆپ ئاراستەی ناوچەکە کراون. هێرش و تۆپباران و بۆردوومانەکانی تورکیا ترس و دڵەڕاوکێیان بۆ دانیشتووانی 15 گوند دروستکردووە.
هاوکات دلشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەرى ناحیەی باتیفا لەمبارەوە وتی: بەهۆی بەردەوامی بۆردوومان و تۆپبارانکردنی ناوچەکەوە دانیشتووانی گوندەکانی کەشانێ و شیلانێ لە باتیفا رۆیشتوون و گوندەکانیان چۆڵکردووە.
بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا لەم رۆژانەی دوایدا 15 گوند چۆڵکراون.