وەزيرى دەرەوەى توركيا، مەولوود چاوشئۆغڵو باسی لەوە کرد کە وڵاته‌كه‌ی زۆر نیگه‌رانه‌ بەرامبەر پاڵپشتييەكانى ئەمريكا بۆ يەپەگە لە سووريا.

ئۆغڵوو وتی: لە سووريا بەهۆى پاڵپشتیكردنى واشنتن له‌ يەپەگە، جياوازى بۆچوون هەيە لە نێوان توركيا و ئەمريكا، بەڵام ئەم جياوازييە لە بابەتە ناوچەييەكاندا نييە. سياسەتى توركيا و ئەمريكا لە عێراق لە يەكەوە نزيكە و هەردوولا لەژێر چەترى ناتۆ مەشق و راهێنان بە هێزە عێراقییه‌كان دەكەن و لە سووريا پاڵپشتیكردنى ئەمريكا بۆ يەپەگە جێگەى نيگەرانييە. لێرەدا بە تايبەتى ئەو چالاكييانەى كە بە ئاراستەى دابەشكردنى سووريادان، دەبێت بووەستێنرێن. ئەمە يەكێكە لە گرنگترين ئەو كێشانەى كە كاريان لە پەيوەندييەكانمان كردووە”.

وەزيرى دەرەوەى توركيا ئاماژەى بەوەكرد كە لە نێوان توركيا و ئەمريكا كێشەى وەك داواكارييەكانى توركيا بۆ گەڕاندنەوەى ئەندامانى گرووپی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و كڕينى سیستەمى بەرگریی ئاسمانیی S-400ی رووسى لەلايەن ئەنقەرەوە هەیە و رایگه‌یاند: “دەتوانين بڵێين كە لەم دواييانەدا بە تايبەتى ساڵى پار نەرمييەك لە نێوانماندا هەبوو. لە دواى ئۆپەراسيۆنەكەمان لە ئيدلب بەهێزترين پشتگيريمان لە ئەمريكاوە پێگه‌یشت. لە ئەمريكاوە پاڵپشتى زارەكيمان زۆر بينيوە، بەڵام هيچ پاڵپشیتێكى كرداريمان لێ نەبينيون”. تورکیا، پەیەدە و یەپەگە و یەپەژە و هەسەدە لە باکووری سوریا بە باڵی پەکەکە و تێروریست دەزانێت بەڵام ئەمریکا یارمەتیان دەدات و وەک تورکیا بیر ناکاتەوە و بۆیە وەک ئەویش مامەڵەیان لەگەڵ ناکات. ئەم گەورەترین ناکۆکی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەم ساڵانەی دوایدایە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی