ئیبراهیم کاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەوان ئاگایان لێیە کە چەند وڵاتێکی کەنداو پەیوەندییان بە مەزڵووم کۆبانێوە کردووە و دەیانەوێت دژی تورکیا بەکاریبهێنن.
کاڵن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان چاودێری پەیوەندی جۆراوجۆری ئەمریکا و رووسیا لەگەڵ یەپەگە دەکەن و ئەگەر هەر جموجۆڵێک بە ئاراستەی سنوورەکانیان بکرێت، دژی دەوەستنەوە.
کالن وتی: ئەوەش دەبینین کە چەند وڵاتێکی کەنداو پەیوەندی بە مەزڵووم کۆبانێوە دەکەن و لە هەوڵی ئەوەدان دژی تورکیا بەکاریبهێنن. ئەمانە هیچیان بێبەرامبەر نامێننەوە.
لەبارەی گرژییەکانی ئیدلبەوە ئیبراهیم وتی: چاوەڕوانين بە زووترين كات هێرشەكانى سەر ئیدلب بوەستێن و ئاگربەست رابگەيێندرێت. ئەمە داواكاري سەرەكی ئێمەیە لە رووسیا. لێكتێگهیشتنی ئیدلب پێشێلدهكرێت. لەوێ قهیرانێكی نوێ مرۆیی سهرههڵدهدات. شهپۆلێكی نوێی كۆچ به ئاراستهی توركیا دێته ئاراوه.