دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا  لە مانگی ئاداری 2011 و کشانەوەی رژێمی سووریا لە رۆژئاوای کوردستان، پەکەکە دەستی بەسەر ئەو بەشەی کوردستاندا گرت و سەدان هەزار هاووڵاتی بەهۆی تاکڕەوی و دیکتاتۆرییەتی پەکەکە، ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن و روو لە باشووری کوردستان بکەن. دوای هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، لە رۆژی یەکشەممە 13-10-2019، ئیدارەی خۆجێیی رۆژئاوا بەشێکی ناوچە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستانی رادەستی رژێمی سووریا کردەوە.

***

لەدرێژەی ئەم شەڕ و پێکدادانانەدا کە سوپای سوریاش لە سەر سنووری هاوبەش لەگەڵ تورکیا جێگیر بووە، سوپای تورکیا گوندی ئوم شەغیفەی سەر بە شارەدێی زەرکانی تۆپباران کردووە. بەهۆی بۆردومانەکەوە، دوو ئەفسەری سوپای رژێمی سووریا، کە پلەی یەکێکیان عەقیدە، بریندار بوون و دوو سەربازیش گیانیان لەدەست داوە. سوپای تورکیا بنکەیەکی دیکەی سەربازیی رژێمی سووریای لە گوندی قبور فەراجینە لەنێوان تەل تەمر و زەرکان تۆپباران کردووە و لەوێش سێ سەربازی رژێمی سووریا کوژراون و چواری دیکەش بریندار بوون. هەروەها بەهۆی تۆپبارانکردنی گوندەکانی دڵدارە و ئوملکەیف لەلایەن سوپای تورکیاوە، هەشت سەربازی دیکەی سوپای رژێمی سووریا بریندار بوون.

***

هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی