وەک وەڵامێک بۆ لێدوانێکی پێشووتری مایک پنسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی رووسی، فوئاد ئۆکتای جێگری سەرۆکی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی” دەبێت وڵاتە یەکگرتووەکان بڕیار بدات کە ئایا دەیەوێت وەک هاوپەیمانی تورکیا بمێنێتەوە یان دەیەوێت ئەو هاوپەیمانێتییە بخاتە مەترسییەوە ، وە لەڕیگای هاوکاریکردنی تیرۆریستان دەمانخاتە هەڵویستیکی قورس بەرانبەر بە نەیارەکانمان” ، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل لە سوریا – باڵي چه کداري په که که له سوريا (ي‌پ‌گ) کە لەلایەن واشنتۆبەوە پشتیوانی دەکرین .

***

ئۆکتای داوای لە ئەمەریکا کرد لەنێوان مانەوە وەک هاوپەیمانی تورکیا یان قوربانیدان بەو هاوپەیمانیەتییەو دۆستایەتیکردن لەگەڵ کوردەکان یەکێکیان هەڵبژیرێت.

***

مایک پنس وتوويه کە پێویستە تورکیا لەنێوان هاوبەشیی لەگەڵ ناتۆ و هەوڵدانی بۆ بەدەستخستنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی رووسی ئیس ٤٠٠ یەکێکیان هەڵبژیرێت.

 ***

پێشتر و هەر هەمان رۆژ مەولود چاویش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مامەڵەی کڕینی سیستەمی ئیس ٤٠٠ی رووسی یەکلایی بۆتەوە و لەلایەن تورکیاوە بواری پاشەکشەی تێدا نەماوە.

***

ناوبراو داواشی لە واشنتۆن کردبوو کە تیمێکی هونەری هاوبەش درووست بکڕێت تا ئەو تیمە ئەوە دیاری بکات کە ئایا سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیس ٤٠٠ مەترسی لەسەر فرۆکەی ئیف٣٥ ی ئەمەریکی و سیستەمەکانی تری ناتۆ درووست دەکات یان نا .

***

لەلایەکی تریشەوە ژمارەیەک لە سیناتۆرەکانی کۆنگرێس رایانگەیاند کە تورکیا کوردەکانی سوریا وەک کارتی فشار بەکاردەهێنێت بۆ کڕینی ئێس 400 لە روسیا.

***

ئاماژەشیان بەوە کردوە پێویستە ئیدارەی ترەمپ هیچ مەرجێک لە تورکیا قبوڵ نەکات و سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت ئەگەر ئەو سیستەمەی کڕی.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی