وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی ئاسمانی لە قەندیل ١٨ پەکەکە کورژان.

لە راگەیەندراوەکە سەبارەت بەم بابەتە باس لەوە کرا، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی ئاسمانی لە قەندیل ١٨ پەکەکە لە چالاکی خران. لە ناوچەکە ئۆپڕاسیۆن بەردەوام دەبێت.

ئەم وەزارەتە هەروەها لە راگەیاندراوێکی دیکەدا باسی لەکوژرانی 4 چەکداری دیکەی پەکەکە لە ناوچەی کانی ئا شتی کردووە.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا لەراگەیەندراوێکدا دەنووسێت: هه‌وڵی دزه‌كردنی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌/یه‌په‌گه بۆ تێكدانی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌ی كانی ئاشتی له‌ لایه‌ن كۆماندۆەکانەوە رێگریلێكرا کە هه‌وڵیاندابوو دزه‌ بكه‌نه‌‌ ناوچه‌ی كانیی ئاشتی‌ و لەئەنجامدا ئەم چوار چەکدارەی پەکەکە کوژران.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی