ئەم سکاڵایە لەوەزارەتی نەوتی دەوڵەتی عەبدۆلمەهدی ئامادە کراوە بەڵام دوای بەهۆی رێکەوتنی سیاسی بەغدا و ئەربیلەوە راگیرا.

هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی خولی نوێی دانوستاندنەکانی نێوانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی ئێراق، بەرپرسێکی پایەبەرزی ئێراقی باسی لەشیمانە وەگەڕخسنتەوەی دۆسیەی سکاڵا لە هەرێم لەدەوڵەتی عادل عەبدۆلمەهدیدا بۆ دادگای فدراڵی ئێراق کرد.

بەقسەی ئەم بەرپرسە بابەتی سکاڵاکە ناکۆکی لەنێوان بەغدا و هەولێردایە لەسەر فرۆشتنی نەوت بە ئیسرائیل کە بە هۆکاری سیاسی راگیرابوو بەڵام بە گوشاری هەندێک لایەنەکان وەگەڕ خراوەتەوە.

لەئاڤرێلی 2018، گۆڤاری ئابووری The Marker نووسی کە کەشتییە نەوتییەکان لە گۆڕەپانی نەوتی بابا گۆڕگۆڕەوە لەهەرێمی کوردستان بەشێوەی نایاسایی بۆ ئیسرائیل نەوت دەگوازنەوە و بۆ ئەوەی لە چەنگی دەوڵەتی ناوەندی دەری بێنن کە رێگاکەی دژوارە.

بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، ئەم نەوتە لەرێگای قاچاخەوە لەکەناردەریای جەیهانی تورکیاوە بەرەوە کەشتییەکانی ئیسرائیل دەگوازرێتەوە و لەپاڵاوگەی حەیفا دەپاڵێورێت.

بەرپرسێکی پلەبەرزی نووسینگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراق جەختی کردەوە کە لەدەوڵەتی عادل ئەم سکاڵا رێکخراوە و داخواز کراوە کە لایەنی هەرێمی کوردستان رازی بکرێت کە لەمبارەوە روونکردنەوە بدات، کە بە هۆی رێکەوتنی سیاسی نێوان بەغدا و هەولێر راگیرا. گرووپێک لەنیو هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری بەرژدی دوای ئەم دۆسیە کەوتوون.

ئەم سەرچاوە هەروەها وتی ئارمانجی سەرەکی ئەم گرووپە پێش گرتنە لە رێکەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر لەدەوڵەتی مستەفا کازمیدا و بۆیە جووڵەی نوێنەرەکان دەستی پێکردووە و کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی زانیاریەکان لەبارەی هەناردەکردنی نەوت بۆئیسرائیل پێکهاتووە.

کاتع رکابی نوێنەر لەپارلمانی ئێراق جەختی کردەوە کە ئەم سکاڵا لەکاتی دەوڵەتی عەبدۆلمەهدی دا رێکخراوە بەڵام نازانریت بۆ دادگای فدراڵ بەدواچوونی بۆی نەکرد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی