نازم بەکر بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە خانەسۆرده ڵێت: سەدان خێزانی ئێزدی لە خانەسۆر ڕوویان لە ئێمە کردووە و داوا دەکەن، ڕێگری لە ڕفاندنی منداڵەکانیان لە لایەن گرووپی نایاساییەوە بکرێت. چەند لایەنێکی نایاسایی و خۆسەپێن لە خانەسۆر، گرووپی گەڕۆکیان پێک هێناوە و لەناو ماڵاندا دەسووڕێنەوە و کاری ڕێکخستن لەناو منداڵ و هەرزەکارەکانی ئەو خێزانانە دەکەن.
***
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە خانەسۆر دەشڵێت: ئەو گرووپ و لایەنانەی بە نایاسایی خۆیان بەسەر خانەسۆر و دەڤەرەکەدا سەپاندووە، جگە لەوەی نەک هەر ناتوانن هیچ خزمەتگوزارییەک پێشکەشی هاووڵاتییان بکەن، بەڵکوو ڕێگرییش لە هەر پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری دەکەن کە بۆ خەڵکی ناوچەکە بکرێت. بەهۆی سەروەرنەبوونی یاسا و باڵادەستیی گرووپی میلیشیایی، ڕۆژ دوای ڕۆژ دۆخی خەڵکی خانەسۆر سەخت و دژوارتر دەبێت و کەس ناتوانێت هیچ کارێک بکات. تا ئەوەی خەڵک ناتوانێت بەدڵنیایی و ئارامی لە ماڵی خۆیشیدا بژیێت.
***
بەکر باس لەوەش دەکات، کە لایەنە نایاسایی و خۆسەپێنەکانی ناوچەکە، بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان، دەروازەیەکی نافەرمی و نایاساییان لەنێوان خانەسۆر و ڕۆژئاوادا کردووەتەوە و لەو ڕێگایەوە هەر کارێکی نایاسایی کە بیانەوێ دەیکەن و سەرەتا پەکەکە ئەو دەروازەیەی کردەوە، ئێستا بە هاوبەشی بۆ بازرگانیی هەمەجۆر و قاچاخچێتی بەکاری دێنن. کۆنتڕۆڵی دەڤەرەکە لە دەستی پەکەکەدایە، هەر شتێکی بیانەوێ دەیکەن. زۆرجار ئەو خەڵکەی گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بۆ مەرامی خۆیانیان بەکار دێنن. بۆ نموونە، هەرکات پەکەکە بیەوێت، ناچاریان دەکات خۆپیشاندان بکەن، یان کارێک کە بەرژەوەندیی ئەوانی تێدابێت، پێیانی دەکەن.
***
ناوبراو له درێژه دا وتي: تا ئەو خەڵکە لەژێر کۆنتڕۆڵی پەکەکەدا بێت، ناچارن بەپێی ڕێنماییەکانی و بە خواستی پەکەکە بجووڵێنەوە و ڕەفتار بکەن. پەکەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ناوچەکە و دەستەمۆکردنی خەڵکەکەی، هەر بە ئەنجامدانی کۆڕ و سیمینار و چالاکی لەناو خەڵکدا وازی نەهێناوە، بەڵکوو گرووپی گەڕۆکیشی پێک هێناون، کە بۆ کاری ڕێکخستن ماڵە و ماڵ دەگەڕێن و ئەو کاتەی کارەساتی شنگال ڕووی دا، بە بیانووی هاریکاریکردنی خەڵک، پەکەکە ڕووی کردە ناوچەکە و دواتر دەستی بەسەر دەڤەرەکەدا گرت و ژمارەیەکی زۆری منداڵ، هەرزەکار و لاوی خانەسۆری لە تەمەنی ١٣ تا ١٨ ساڵی، بە شێوازی جیاواز بردە ڕیزەکانی خۆی. تا ئەو ئاستەی بۆ شەڕی سووریا، پەکەکە ئەو هەرزەکار و گەنجانەی چەکدار کردن و بە زۆرەملێ بردنیە ئەو شەڕانەوە.
***
لای خۆیشیەوە خەلیل شڤان، بەرپرسی ڕێکخستنی فەرماندەیی شنگالی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، گوتی: پەکەکە ناوی خانەسۆری گۆڕیوە بۆ ڕۆژئاوا، پلانی ئەوان دژایەتیکردنی خەڵک و کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی دەڤەرەکەیان کردوو تەنیا بۆ بەرژەوەندیی خۆیان.
***
قادر قاچاغ بهرپرسی لقی 17ی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: پهكهكه ڕێگری له ئیدارهی شنگال دهكات له ڕێكخراوی خێرخوازیی بارزانی نهمرەوە تا ڕێكخراوهكانی دیكه لهژێر ههڕهشهی پهكهكهدا ناتوانن خزمهتگوزاری پێشكهش بكهن، پەکەکە جاران له سنوونێ گرفتیان دروست دهكرد، ئیستا تهواو هاتوونهتهوه پێشهوه و له زۆر شوێنی دیكه خهریكی تێكدانی دۆخی شارهكهن. حكوومهتی عێراق بهرپرسیاری یهكهمی ئهو دۆخهیه کە له شنگال ڕوو دهدات، چونكه خۆیان هاوكاریی پهكهكه دهدهن، بهو هۆیهوه دۆخی شنگال تهواو ئاڵۆز بووه، پهكهكه به ههموو شێوهیهك ڕێگرە له ئاوهدانكردنهوهی شنگال.