دوکتور لیام ئەندرس لە لێدوانێکدا وتوویەتی یەک خاڵی ڕوون لە سیاسەتی ئەمریکا بە نیسبەت کوردەکانەوە هەیە خاڵەکەش ئەوەیە کە واشەنت لە 2003وە تا ئێستا هەرگیز بە شێوەی کارا پشتگیریی نەکردووە لە سەربەخۆییی کورد و ئیدعای کوردەکان لە بارەی کەرکووکەوە.

دوکتور لیام ئەندرسن توێژەری کاروباری کوردەکان کە بە تایبەتی لە سەر کەیسی کوردەکانی عێراق لە زانکۆی ڕایتی ئۆهایۆی ئەمریکا کار دەکات وتارێکی تێروتەسەلی لە بارەی سیاسەتی ئەمریکا بە نیسبەت کوردەکانەوە نووسیوە.

ئەو توێژەرەی کاروباری کورد لە وتارەکەیدا جەختی کردۆتەوە کە سیاسەتی ئەمریکا بە نیسبەت کوردەکانی عێراقەوە بەتایبەتی پاش ڕووخانی سەدام و داگیرکرانی عێراق، سیاسەتێکی پایا و نەگۆڕ بووە و هەرگیز واشەنتن پشتگیریی نەکردووە لە سەربەخۆییی کورد و ئیدعاکانی کورد لەبارەی کەرکووکەوە. بەوەشەوە ئەمرکیا هەرگیز ڕاستەوخۆ هەوڵوێستی خۆیی لەو بارەیەوە بە سەرکردایەتیی کورد نەوتووە.

ئەو توێژەرەی زانکۆی ڕایتی ئەمریکا بڕوای وایە ئەگەر سەرنجی مێژووی پێوەندییەکانی نێوان کورد و ئەمریکا بدەین دەگەین بەو ئەنجامەی کە هەر کات ئەمریکا پێویستی بە یارمەتیی کورد بووە پشتگیریی کوردەکانی کردووە بەڵام پشتگیرییەکە تا ئەو کاتە بەردەوام بووە کە نیازەکەی خۆی هاتۆتە دی. بەڵام هەر کات پشتگیری کردن لە کورد خزمەتی بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا نەکردبێت واشەنتن وازی لە پشتگیرییەکانی هێناوە و لە ئەنجامدا کورد دۆڕاوی ئەم یارییە بووە.

ئەندرسن هەروەها ئاماژە بە نەبوونی باڵانسی دەسەڵات لە نێوان کورد و ئەمریکا کردووە و دەڵێت کورد نەیتوانیوە بەدیلێکی باش بۆ ئەمریکا بدۆزێتەوە ۆەر بۆیەش ئەم شێوازە لە تەعامول کردنی کوردەکان لەگەڵ ئەمریکا پێوەندییێکی بێ سوود دەخولقێنێت.

مامۆستاکەی زانکۆی ڕایتی ئەمریکا دەشڵێت هەندێک لایەن دەڵێن ئەمرکیا لە پشتەوە خنجێری لە کورد دا و خەیانەتی لێکرد چوونکە لە مەسەلەی ڕیفراندۆم و لە مەسەلەی کشانەوەی کورد لە کەرکووک پشتگیریی هەرێمی نەکرد بەڵام ئەمە لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتان و بەتایبەتی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا شتێکی ئاسایییە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی