د.محه‌مه‌د عه‌لی ته‌ها په‌رله‌مانتارێكی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی خۆپیشاندانەکانی رۆژی شەممەی دهۆکەوە دەڵێت حزبه‌كه‌ی له‌دهۆك به‌رپرسه‌ و خه‌ڵكی ناڕازیش له‌سه‌ر حه‌قن و خاوه‌ن مافن، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، به‌كارهێنانی وشه‌ی تێكده‌ر به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ناڕه‌وایه‌

تەها لەدرێژەدا دەڵێت: ئه‌گه‌ر موچه‌خۆرانی پارێزگای دهۆك به‌راورد بكرێت، به‌پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا چارێكی مووچه‌خۆری پارێزگاكانی دیكه‌ نابن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌نگی ده‌نگده‌رانی پارێزگای دهۆك بۆ پارتی به‌راورد بكرێت، به‌پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌بێت، بۆیه‌ پێویست ناكات به‌خۆپیشانده‌رانی دهۆك بوترێت سه‌ر به‌حزبه‌كانی دیكه‌ن، به‌ڵكو پارتی له‌دهۆك به‌رپرسه‌، خه‌ڵكی ناڕازیش له‌سه‌ر حه‌قن و خاوه‌ن مافن.

وتیشی، به‌كارهێنانی وشه‌ی تێكده‌ر، به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ناڕه‌وایه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌، داوای مووچه‌ی خۆیان له‌حكومه‌ت نه‌كه‌ن، ئه‌ی داواكه‌یان ئاراسته‌ی كێ بكه‌ن؟

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ مافی هه‌موو تاكێكه‌ و به‌یاسا رێكخراوه‌و نه‌رمی زۆری به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران تیایه‌، كه‌ رێگا ده‌گرێت له‌ ده‌ستگیركردن و ئازاردانی خۆپیشانده‌ران .

ئه‌وه‌شی خسته‌وه‌ته‌ڕوو، مووچه‌ مافی بنه‌ڕه‌تی مووچه‌خۆرانه‌ و پێدانی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كه‌رتی گشتی، ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌ته‌، هه‌ركاتێك مووچه‌خۆران داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت، كه‌ حكومه‌ت ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بیری حكومه‌ت ده‌خه‌نه‌وه‌ به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی