جان مەک لافلین جێگری پێشووی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لە بابەتێکدا لەبارەی دۆخی سوریاوە نووسی: تورکیا هیوادارە رووسیا بۆ لای خۆی راکێشێت بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە پرسەکانی تورکیا لە سوریا بەتایبەت لەبارەی ئایندەی کوردانی ئەو وڵاتە بۆیە تورکیا نایەوێت بەرەنگاری رووسیا ببێتەوە.

ناوبراو لەبابەتەکەیدا کە لەکۆڤاری سیفر بڵاوکراوەتەوە لەبارەی هۆکاری دوژمنی تورکیا لەگەڵ کوردانی سوریا دەڵێت تورکیا کوردانی سوریا وەک هاوپەیمانی کوردانی ناوخۆی تورکیا دەزانێت و لەچاوی ئەودا تێرۆریستن.

جێگری پێشوی سەرۆک سی ‌ئای ئەی دەڵێت یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ناکۆکی لەنێوان تورکیا و ئەمریکادا سیاسەتی دژواری تورکیایە لەبارەی کورد. کورد لە ئێراق و سوریا هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکان.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی