***

  گەریلاكانی پەكەكە و پەژاك بە بەردەوامی ناوچە سنوورییەكانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵات و باكوری كوردستانیان تەنیوە و ئەمەش بوەتە هۆی نیگەرانی هاووڵاتیانی باشووری كوردستان، چونكە بەهۆی ئەوانەوە ناوەناوە لەلایەن سوپای توركیا و ئێرانەوە بۆردومان دەكرێن و ڕووبەڕووی زیانی ماڵی و گیانی دەبنەوە هاوكات بوونی ئەو هێزانە كاریگەری ئەمنی و كۆمەڵایەتی و ئابووریشیش لەسەر ناوچەكە داناوە.

***


گەریلاكانی پەكەكە و پەژاك لە ناوچەی شینكایەتی شارباژێڕ بازگە دادەنێن و گومرك لەو هاووڵاتیانە دەستێنن كە لە ناوچەكەدا تێپەڕ دەبن و لە ئەگەری پێنەدانی گومركەكەش ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، بەرپرسانی ناوچەكەش دەڵێن هاتنی ئەو هێزانە بە ڕێككەوتنی سیاسی كراوە و دەبێت بە ڕێككەوتنی سیاسیش چارەسەر بكرێت.

***

سەردار مەحمود هاووڵاتی و كاسبكار ده ڵێت: هێزەكانی پەكەكە و پەژاك گومركیان هەیە و دەگەڕێن لە هەر شوێنێك بارێك هەبێت، گومركی خۆیان وەردەگرن. وەرگرتنی گومركەكە هەڕەمەكییە و هیچ پسوڵەیەكیان نییە و وەكو سەرانە پارەكە دەستێنن.

ئەوان بارەگایەكیان هەیە دوو كەسی تێدایە، بەڵام بە بەردەوامی دەگەڕێن و هەر ڕۆژە و لە ناوچەیەكن، بەشێوەیەك لە هەر شوێنێك بارێك هەبێت، ئەوان لەوێ ئامادە دەبن و گومركی خۆیانی لێدەستێنن.
هەرچەندە وەرگرتنی پارە و بازگەكانیان نایاسایین، بەڵام بە گوتەی سەردار مەحمود ئەگەر هەر هاووڵاتییەك پارە نەدات، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكەن و بە زۆر لێیدەستێنن. ئەگەر گومرگی فەڕمی هەبێت، خەڵك لاری نییە لە پێدانی پارە، بەڵام بەوشێوەیە ناخۆشە بەزۆر پارەت لێبستێنن. گومركی ئەو هێزانە پسوڵەی نییە، بەڵام پەیوەندییان بەیەكەوە هەیە بەشێوەیەك ئەگەر لە گوندی ئاوەكورتێ پارەت لێبستێنن، ئەوكات لە گوندی گرگاشێ لە ناوچەی ئالانی شارباژێڕ لێتوەرناگرن.

***


هەرچەندە پێشتر قائیمقامی ماوەت ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ هاووڵاتییەك نەهاتووە بۆ تۆماركردنی سكاڵا، بەڵام سەردار مەحمود ئاشكرایكرد، پێویست بە شكات ناكات، حكومەت لە ئێمە باشتر ئەو بابەتە دەزانێت. خۆیان ڕێگەیان پێداون و بارەگای فەڕمیان هەیە، ئەگەر حكومەتی هەرێم ڕێگایان پێنەدات، چۆن ئەم كارە دەكەن.

***


لەو بارەوە كامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت وتي: تائێستا هیچ هاووڵاتییەكم نەبینیوە بێت سكاڵا تۆمار بكات.
ئاماژە بەوەش دەكات، بابەتەكە شاراوە نییە كە پەكەكە و پەژاك جگە لە شاخی ئاسۆس لە ناوچەی شینكایەتی و گوندی گەڵاڵێ بەدرێژایی ناوچەكانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵات بوونیان هەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بابەتی پەكەكە پەیوەندی بە ئیدارەی ناوچەكەوە نییە، چونكە كاتی خۆی ئەوان هاتونەتە ناوچەكە بەهۆی پەیوەندی سیاسییەوە هاتوون و بە پەیوەندییەك كە لە سەرووی ئێمەوەیە هاتوونەتە ناوچەكە و هەرشیتێكیش بێت ئەوان دەتوانن كاری لەسەر بكەن و كەمتر پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، لەبەر ئەوە بوونی پەكەكە بابەتێكی سیاسییە و بە ڕێگای سیاسیش چارەسەر دەكرێت.

***


چەند ڕۆژی ڕابردوو گەریلاكانی پەكەكە و پەژاك هاووڵاتیانی ناوچەی شینكایەتییان بە تەواوی هەراسانكردووە كە سەرباری وەرگرتنی باج و گومرك و سەرانە، هەوڵ دەدەن لە نێو مڵك و ماڵی هاووڵاتیان یان لە نزیك شوێنی نێشتەجێبوونی هاووڵاتیانەوە بنكە و بارەگا دابنێن، ئەمەش مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان درووستدەكات.
تاكو ئێستا فڕۆكە شەڕكەرەكانی توركیا چەند جارێك بۆردومانی شاخی ئاسۆس و گوندی گەڵاڵێیان كردووە و بەهۆیەوە هاوڵاتیانی گوندەكە ئاوارە بوون.

***


تا ئێستاش بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق هیچ هەڵوێستێكیان لەسەر ئەو پێكدادان و جموجوڵە سەربازییە نییە كە لەنێوان هێزە كوردییەكان و دەوڵەتاني دراوسێ هەیە، ئەمەش لەكاتێكدایە ساڵانە جگە لە گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی هەرێم لەو ناوچانە ڕووبەڕووی زیانی ماڵی دەبنەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی