جێمس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ سووریا له میانی گوتارێكدا له لووتكه‌ی به‌رگریی ساڵانه‌ی دامه‌زراوه‌ی “Defense One”ی ئه‌مریكی، روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه دا و وتي: “په‌یه‌ده كه ئه‌مریكا له سووریا هاریكاریی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه به‌ڵام ئه‌مریكا په‌یه‌ده‌ی وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستیی نه‌ناساندووه”.
جێفری له‌درێژه‌ي وته‌كانيدا وتي: توركیا پێی وایه یه‌په‌گه كه ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌كارده‌هێنێت، “باڵی سووریای په‌كه‌كه”یه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه جێمس جێفری رایگه‌یاند: ” ئه‌گه‌ر هاوبه‌شێكی خۆجێییش نه‌بووایه نه‌مانده‌توانی درێژه به بوونی خۆمان له باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته بده‌ین و هه‌روه‌ها نه‌مانده‌توانی به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كه هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه. ئه‌م هاوبه‌شه خۆجێییه له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه تا ئێستا، په‌یه‌ده‌یه كه درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه له سووریا و ئێمه په‌كه‌كه‌مان وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستیی ناساندووه. ئه‌م بابه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیی زۆری توركه‌كانه به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجاممان نه‌داوه. (هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه) ئاڵوگۆڕێكی كاتییه. هێشتاش هه‌ر وایه به‌ڵام ژماره‌یه‌ك هه‌لومه‌رجمان خستۆته پێش. سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین له تێگه‌یاندنی (توركه‌كان) له‌مه. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دروستبوونی گرژی له نێوان توركه‌كان و په‌یه‌ده/هه‌سه‌ده له ناوچه سنوورییه‌كان”.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا له نێوان توركیا و یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كامیان هه‌ڵده‌بژێرن، گوتی: ئەگەر بێت‌و پشتمان لە هێزی سووریای دیموکڕات بکردبا کە دژی پەیەدە باڵی دێژکراوەی چەکداری پەکەکەیە لە سووریا، ئەوا لەمێژ بوو هەوڵەکان بۆ دەستەبەربوونی ئاشتی لە سووریا لەبارچووبوو. دەبوایە ئێمە لەو هەرێمە هەردوو لایەن رازی بکەین لەسەر ئامانجە هاوبەشەکان. لەبەر ئەوەی پەیەدە حکوومەتێکی جیای دەوێت و دەیەوێت داعش دووبارە سەرهەڵبداتەوە ئەمەش کێشەکەیە. بەهۆی رێککەوتنیش لەگەڵ تورکەکان، ئەوانیش نایانەوێت لە سنووری باشوور رێککەوتن لەگەڵ پەکەکە بکرێت”.
جێفری بەر لەوەی بەرپرسیارێتی لە سووریا وەربگرێ، لە زۆر کۆڕ و کۆبوونەوەدا بە ئاشکرا رایگەیاندبوو کە یەپەگە و پەیەدە بە باڵی سووریا پەکەکە دەزانێ. هەفتەی رابردوو نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ سووریا، باڵیۆز جێمس جێفری لە روونکردنەوەیەکدا قسەکانی گۆڕی و رایگەیاند، یەپەگە لە لایەن ئەمریکاوە بە هێزێکی تیرۆریستی ناناسرێ و ئەوەش مشتومڕی لێکەوتەوە.