زیاد جەیلان سەرۆکی هاوبەشی رێکخستنی هەدەپە لەپارێزگای ئامەد رەخنەی لەئابڵۆقەی کەمپی مەخموور لەلایەن پارتیەوە گرت و وتی: داوا لەمەسعوود بارزانی دەکەم کە دەست هەڵگرێت لە ئابڵۆقەی ئەو کەمپە.

زیاد جەیلان لەدرێژەدا وتی: خەڵکی مەخموور بەهۆی سیاسەتە قڕێژەکەی تورکیاوە وایان بەسەر هاتووە. خەڵک لەسەر ئەرزی خۆشیان پەنابەرن. دوای رووداوەکانی هەولێر خەڵکی تێکۆشەر و مەزڵوومی مەخموور ستمیان لێکرا. ئەمانە لەساڵی 1990ەوەکە ماڵ و موڵکیان ئاگری تێبەردرا بەناچار لەوێ نیشتەجێ بوون زۆرجاران ئەو کەمپە گۆڕاوە.

جەیلان لەدرێژەدا وتی: دەسەڵاتداران بۆ ئەوەی سیاسەتەکانیان بەڕێوە ببەن کوردەکانیان کردۆتە ئامانج. بۆیە ئێمە لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەبەڕێز مەسعوود بارزانی داوا دەکەین کە دەست هەڵبگرێت لەوە ئابڵۆقەیە. چوونکە خەڵک شیاوی ئەو هەڵسووکەوتە نین. بۆ خۆی بەناچاری ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشتووە و لەوێ نیشتەجێ بوون. کەمپی مەخموور لەژێر چاودێری رێکخراوی نێودەوڵەتیدایە و دەبێت بیپارێزێت. ئەم کەمپە لە ساڵی 1998 لەلایەن ئەم رێکخراوەیەوە بونیاد نرا. لەلایەن دەسەڵاتی ئێراقەوە پارێزوانی لێدەکرا. بۆ لادانی ئەم ئابڵۆقەیە دەبێت رێکخراوی نێودەوڵەتی دەست پێبکات و تەواوی بکات نابێت ئەم شەڕ قڕێژە بسەپێندرێت بەسەر سەری خەڵکیدا. کاتێک کە هێرشی ئاسمانی بۆ ئەم کەمپە دەکرێت دەبێت هەرێمی کوردستان هەڵوێستی هەبێت دەتوانێت لەگەڵ تورکیا پەیوەندی هەبێت بەڵام با باری قورسی پەیوەندیەکانی نەخاتە سەر شانی خەڵکی.

درێژەی بابەتەکە….

www.kurdhewall.com

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی