عوسمان بانیمارانی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان کە یەکێکە لە سەرکردە ناڕازییەکانی ئێستای حزبەکە، دەڵێت: حزب بە فەیسبووک بەڕێوە ناچێت و پێویستە یەکێتی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بگەن بە ڕێککەوتن.

بانیمارانی باسی لە دۆخی ئێستای پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی کرد و دەڵێت: ئەو دوو حزبە دەبێت بگەنە ڕێککەوتن، چونکە دوو حزبی خاوه‌ن پێگه‌ و هێزن، عه‌یبه‌ له ‌نێوان دوو حزبدا دۆخەکە به‌م شێوه‌ی لێبكرێت. هەردوو لایەنە دەگەنە ڕێککەوتن و هەنگاوی باش لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان دەندرێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا عوسمان بانیمارانی باسی لەوانە کرد کە هانی توندکردنی ناکۆکییەکان دەدەن و گوتی: ئەو قسە و قسەڵۆکەی لە فەیسبووک دەکرێت و پارەشیان بۆ خەرج دەکرێت، گوێی پێ نەدرێت باشە، بەداخەوە حزب بە فەیسبووک و پارەتێخستنی بەڕێوە ناچێت، زۆرمان لەم بابەتانە بینی و دەرئەنجامەکەشی هیچ نەبوو.

ئەمە ماوەیەکە ناکۆکی لەنێوان یەکێتی و  پارتی لەسەر چەند بابەت روویداوە و بۆتە هۆی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا، لەوانە پرسی زینی وەرتێ و مووچە و ورووژاندنی سیستمی ناناوەندگەری ئێداری و دارایی.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی