دۆکتۆر ئاقا حسێن لێکۆڵێنەری پاکستانی لەبواری رۆژهەڵاتی ناوین، رووسیا و ئەمریکا بە هۆکاری سەقامگیربوونی تورکیا لە باکووری سوریا و گۆڕینی دێمۆگرافیان ناوچەکە بە زیانی کورد پێناسە دەکات.
ئەم لێکۆڵێنەر پاکستانیە لەبابەتێکدا کەلەبارەی دۆخی تورکیا و کوردانەوە لەسوریە نووسیوییە دەڵێت: رووسیا بووه هۆکاری ئەوەی کە تورکیا بوونی سەربازی خۆی لەناوچە کوردنشینەکانی سوریادا سەقامگیر بکات و دێمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت تا کوردەکان ببن بە کەمینە.
ناوبراو لەدرێژەدە دەدنووسێت: ئەمریکاش هۆکاری لاوازبوونی کوردانی سوریایە و واشنگتۆن نەیدەویست لەبەر کورد بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا بخاتە مەترسییەوە بۆیە پێشی لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردان نەگرت.
حسێن پیی وایە کە قبوڵی رێککەوتن لەنێوان تورکیا و رووسیا لەبارەی ناوچە کۆنترۆڵ کراوەکان لەلایەن کوردانی سوریا لە ئۆکتۆبەری 2019 لەلایەن ئەمریکاوە پیشانی دا کە ئەم سێ وڵاتە بۆ سنوردارکردنی سوریا پێکەوە ئیش دەکەن و رووسیا گوشار دەخاتە سەر کورد تا هێزەکانی خۆی ئاشبەتاڵ پێبکات و تەڤلی سوپای سوریا بن.