غالب محەمەد ئەندامی لیژنەی نەوت و وزەو سەرچاوە سروشتیەكانی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، بەغدا بەردەوامە لە ناردنی بەشە نەوتی ماڵان و حكومەتی هەرێم تا ئێستا پابەندی دابەشكردنی نەوت نەبووەو جگە لەوەش ئەو نەوتەی دەیداتە هاووڵاتیان 20بۆ 30 هەزار دینار زیاتری دەخاتە سەر. 


غالب لەمبارەوە وتی: ئەوەی روونە ئێمە ئەمساڵ توانیمان فشار لە وەزارەتی نەوتی عیراق بكەین تاوەكو 50 ملیۆن لیتر نەوت رەوانەی هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان بكات بەجۆرێك 288 هەزار لیتری بۆ سلێمانی، 72 هەزار لیتری بۆ هەڵەبجەو ئەوەی بەشەكەی دیكەشی بۆ دهۆك و هەولێر رەوانە دەكات، 100 رۆژ دیاریكراوە بۆ ناردنی سەرجەمی ئەو بەشە نەوتە، ئەوەی هەیە ئەو بڕەی دیاریكراوە بەشی هەموو هەرێمی كوردستان ناكات و ئەوەشی عیراق دەیكات بێبەرانبەرە چونكە نەوتی وەرنەگرتووە نە پالاوگەی هەیەو پاڵاوتگەكانی هەرێمی كوردستانیش بەپارە كاری بۆدەكەن و ئەویش بەرهەمەكەی دەداتە هەرێمی كوردستان. ئەوەی دەزانرێت حكومەتی هەرێم خۆی بێبەری كردووە لە هاووڵاتیەكانی و باسی هیچ شتێك ناكات و بەنزین بە بازرگانی بە هاووڵاتیەكانی دەفرۆشێت و نەوتەكەش دەداتە كۆمپانیای حزبی كۆمپانیاكانیش جارێكی دیكە نەوتەكە بە بازرگانی بە هاووڵاتیانی دەفرۆشنەوە بەنرخێكی گران و بەوەش روودەكەمەوە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و سەركی حكومەت و جێگرەكەی بەوەی  كە نەیانتوانیوە ئیدارەی هەرێمی كوردستان بدەن، ناكرێت رۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە بكەیت و بەمافی هاووڵاتیانی نەزانی لە ساڵێكدا یەك بەرمیل نەوتی بدەیتێ، ناكرێت حكومەتی هەرێم ئەركی خۆی جێبەجێ نەكات و حكومەتی عیراق تاوانبار بكات، هەر لایەنێكی سیاسی و پەرلەمانتارێكیش بەم قسانە بڵێت وانییە ئەتوانین بەدەتاو بە ژمارە سەرجەم بەڵگەكانی بخەینە بەردەست.
ئەم ئەندامەی لێژنەی نەوت لەکۆتایدا وتی: جگە لەدابەشنەكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ئەو نەوتەی بەغدا رەوانەی دەكات بۆ ماڵان بەرمیلی بە 30 هەزار ناردووە خۆم نوسراوەكەم بینیوە كە نرخەكەی لەسەر بووە بەڵام حكومەتی هەرێم 20 بۆ 30 هەزار دیناری دیكەی خستووەتە سەرو دەیدەداتە كۆمپانیا حزبیەكانی خۆیان تاوەكو پارەی زیاتر لە هاووڵاتیان وەربگرن، كەواتە حكومەتی هەرێم جگە لەوەی خۆی كارەكانی جێبەجێ ناكات بووەتە رێگرو بازرگانیش دەكات بۆ دەوڵەمەند كردنی كۆمپانیاكانی خۆیان لەسەر حسابی خەڵك.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی