نووسینی: سەنار شێرۆكی
پەكەكە لە رۆژی 26/2/1992 لە هەولێر خۆپێشاندانەكی ئەنجامداكە تێیدا 3 هاولاتی شەهید بوون هەر بۆیەش پارڵمانی كوردستانیان ناچار كرد بۆ ئەوەی بریارەكی گشتی لە سەر ئەو رێكخراوە و گێرەشیوێنییەكانی ئەو گروپە بخرێنە بەر لێكۆلینەوە.
“لە کۆبوونەوەیەکیدا، پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی ٣١/٨/١٩٩٢ بە دەنگی ئەندامانی لیستی سەورزی یەکێتی نیشتمانی و لیستی زەردی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا، کۆتایی بە ئاژاوەگێڕییەکانی پەکەکە لە باشوری کوردستاندا بێنێت و ڕایگەیاند ئەگەر پەکەکە ئامادە نەبێ وەک هێزە کوردییەکانی بەشەکانی تری کوردستان “حیزبی میوان”، گوێ بۆ یاساکانی حکومەتی کوردستان شل بکات، ئەوە پێش بە هەڵسورانی لە باشوری کوردستان بگرن(٥)”.
***
پەکەکە بەو هەڵسەنگاندنە هەڵەیەی کە خەڵکی باشوری کوردستان و پێشمەرگەکانی پارتی
دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی ئامادە نابن دژی پەکەکە شەڕ بکەن و پارتی ئازادی
کوردستان ڕیشەی لەنێو خەڵکی باشوری کوردستاندا داکوتاوە، گوێی نەدایە بڕیاری
پەرلەمانی کوردستان. لە ئاکامدا پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی
کوردستان لە بەرامبەریاندا ڕاوەستان و بەپێچەوانەی ڕای پەکەکە، بەرەنگاریان
بوونەوە و لە شەڕێکی قورس و خوێناویدا، نزیکەی ١٦٠ گەریلای پەکەکەیان کوشت و
ژمارەیەکی زیاترشیان لێ بەدیل گرتن. عەبدوڵا ئۆجەلان هەرکە هەستی بەو شکستە مەزنەی
هێزەکانی کرد، ئاگربەسی بۆ گەریلاکانی ڕاگەیاند و گوتی: (لەمەوبەدوا ڕێز لە
یاساکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرن و گەریلا بەپێی یاسا لە باشووری کوردستان
دەجوڵێتەوە.)
***
بەگوێرەی ئەو ڕاگەیاندنەی ئۆجەلان، پارتی و یەکێتی شەڕیان ڕاگرت و دیلەکانی
پەکەکەیان ئازاد کرد و ئیزنیان بە ئەندامانی پەکەکەدا لە شار و گوندەکانی باشوری
کوردستان بمێننەوە. جەمیل بایک دەربارەی ئەو شەڕە و ئاکامەکەی دەڵێت: (لە کۆتایی
ساڵی ١٩٩٢ لە شەڕی باشوور، ئەگەر سەرۆکایەتی پارتی تەدبیری وەرنەگرتبا، بەتەواوی
لەناو دەچووین. چونکە خواکورک دەستی لە شەڕ بەردا و ئێمەش کەوتبووینە گەمارۆ(٦).)
جەمیل بایک، هەروەها لە لاپەڕەکانی ٦٣١- ٦٣٢ی
کتێبەکەیدا پەنجە بۆ ئەنجامەکانی ئەو شەڕە رادەکێشێ و لە خاڵی سێیەمی
ڕوونکردنەوەکەیدا دەنوسێت: (ئەگەر لەو شەرەدا بەپێی تاکتێک هەنگاومان هەڵێنابا،
بیری ئوتۆنۆمی و فیدراڵی دەسڕانەوە و ئەم کۆسپانە نەدەمان. بیری سەربەخۆیی و
ئازادی لە کوردستاندا بەتەنیا دەمایەوە و حاکمیەتی خۆی سەقامگیر دەکرد.) هەروەها
ناوبراو دەڵێت: ( بۆ هەرکەس ڕوون بۆوە کە مەسەلەی کوردستان بەبێ پەکەکە چارەسەر
نابێ.)(1)
***
سەرچاوەكان:
پارتی کرێکارانی کوردستان لە عبدالا ئۆجەلانەوە ت جەمیل بایك حامید گەوهەری
(5)پرۆتکۆڵی دانیشتنی ژمارە ٢٧ی پەرلەمانی کوردستان، ٣١/٨/١٩٩٢
(6) مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان لاپەرەی ٦٣٢.