حیکمەت سەربڵند ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامیی کوردستان (PIK) دەڵێت: ئەمە ڕاستیێکە و هەموو کەس و هەموو میدیا و وێژدانە ئاگا و ئازادەکانی جیهان دەبێت قبووڵ بکەن کە کورد لە تورکیا لەژێر ستەم و گوشاردایە. زمانی کوردی قەدەغەیە و ئەگەر کەسێک داوای مافی خۆی بکات تەنانەت ئەگەر ئەندامی حزبێکی سیاسی بێت یا دەستگیر دەبێت یا چارەنووسێکی خراپ چاوەڕوانی دەکات. یاسای تورکیا لەسەر بنەمای ڕەت کردنەوەی میللەتەکان و بیروڕا جیاوازەکان دامەزراوە. لە دەستووری تورکیا هیچ ئاماژەیێک بۆ مافی کەمینەکان نەکراوە و بە تایبەت کورد بە حەشیمەتێکی چەندین ملیۆنییەوە بە فەرمی ناناسێندرێن و بەپێی یاسای هەمیشەیی تورکیا هەموو هاووڵاتییانی تورکیا بە تورک ئەژمار دەکرێن.

ناوبراو لەدرێژەدا وتی: حزبی دەسەڵاتدار و حکوومەتی تورکیا بوونی خۆیان لەسەر بنەمای نەبوونی بەرانبەر دبینن و لەم نێوانەشدا ڕەت کردنەوەی کورد گرینگترین دارەدەستی مانەوەی ئەم چەشنە حزبانەیە. کوردی تورکیا دۆخێکی خراپیان هەیە و لە ئێستادا کە دوو حزبی داد و گەشە (AKP) و پارتی نەتەوە پەرەستی تورکیا (MHP) لەسەرووی دەسەڵاتن دۆخەکە زۆر خراپترە. کورد لەنێو ماڵی خۆیدا کێشەی زۆری هەیە و تا ئەم کاتە یەکگرتوو نەبووە. حزبە کوردیەکان ئەگەر توانای ئەوەیان ببوایێت کە بۆ مافی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی خۆیان لە تورکیا بەرەیێکی هاوبەش پێکبهێنن، دەیانتوانی ستراتێژیێکی هاوبەش هەمبەر سیاسەتەکانی حکوومەت بگرنە بەر. ئەوەی کە ئێستا دەبینرێت ئەوەی کە دووبەرەکی و ناکۆکی نێوان لایەنە کوردییەکان لە تورکیا مۆڵەتی ئەوەیان پێنادات ڕەفتارێکی سیاسی بەهێزیان ببێت. من هیوادارم حزبە سیاسییەکانی کورد لە تورکیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی و دۆخی مێژووی بگەنە ڕەفتارێکی هاوبەش و داخوازیەکانیان بە دەنگێکی یەکگرتوو و بەهێز لە تورکیا و جیهان بەرز بکەنەوە.

سەربڵند لەباەری سیاسەتی پارتی داد و گەشە هەمبەر سڕینەوەی هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی سەربە پارتی دیموکراتیکی گەلان HDP دەڵێت: پارتی داد و گەشە پێبەندی یاسا نییە و هاوسەرۆکی شارەوانییەکان کەلەسەر بنەمای یاسای تورکیا هەڵبژێردراون لەکارەکانیان دوور دەخاتەوە و قەیومەکانی خۆی لە جێگایان دادەنێت. ئەمەش دزی کردنە چوونکە هاوسەرۆکی شارەوانییەکان بە دەنگ و ئیرادەی خەڵک هەڵبژێردراون. ئەمە تەنها ستەم و نادادپەروەریە. کاتێک کە هاوسەرۆکی پارتی دیموراتیکی گەڵان “سەلاحەدین دەمیرتاش” و کەسایەتییە باڵاکانی دیکەی ئەو حزبە لە زیندانەکاندان دەبێت بزانین کە ئامانجی ئاکپارتی تەنها سڕینەوەی ڕەوتە سیاسییەکانی کورد و خەڵکی کوردە. دەمیرتاش و کەسانی دیکە هەرچەند کە هەندێک تێبینییان لەسەر بێت بەڵام لەسەر ئیرادەی گەل و دیموکراسی هەڵبژێردراون و نابێت ئێستا لە زیندان بن، حکوومەتی تورکیا تەنها بەنیاری شکاندنی ئیرادەی کوردە. دەوڵەتی تورکیا هەر چەشنە توانایێکی سیاسی کورد دادەخات و بنەماکانی سیاسی لەناو بردووە، ئەگەر چاو لە زیندانەکانی تورکیا بکەین ڕۆشنبیر و سیاسەتوان و ڕۆژنامەوان و نووسەر تیایدا دەبینرێت.

ناوبراو دەڵێت: من باوەڕم بە دەستووری هەمیشەیی ئێستای تورکیا نییە چوونکە لەسەر بەرژەوەندی تەنها بەشێک لە هاووڵاتییانی تورکیا دامەزراوە و دانی بە مافی گەلی کورددا نەناوە. ئەگەر تەنانەت 600 نوێنەری کوردیش لە پەرلەمانی تورکیا بن توانای ئەوەیان نییە هیچ گۆڕانکاریێک لە سیاسەتەکانی تورکیا دروست بکەن چوونکە سیستەم و سیاسەتەکانی تورکیا لەسەر ڕەت کردنەوەی مافی کورد دامەزراوە. حکوومەت هەموو ڕێگاکانی داخستووە تەنها ڕێگایێک کە بۆ کوردی تورکیا ماوەتەوە ئەمەیە کە یەکڕیز بن و یەکبگرن و هەمبەر سیاسەتەکانی حکوومەت بەرەیێکی هاوبەش پێبێنن و دەنگێکی بەرز بە خەڵکی تورکیا و جیهان بگەیێنن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی