له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنترۆڵی سوپای توركیادان له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ژماره‌یه‌ك هێرش و ته‌قینه‌وه روویانداوه. سوپای توركیا رایگه‌یاندووه، ئه‌و هێرشانه له لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(YPG)، كه سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستانه (PKK) ئه‌نجامدراوون.
***
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ژماره‌یه‌ك خاڵی پشكنینیان داناوه، بۆ رێگرتن له روودانی ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.
***
دوێنێ یەکشەمە وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەم بایاننامەیە دەرکرد کە تێدا هاتووە: بە مەبەستی رێگرتن له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (YPG) ژمارەیەک خاڵی پشکنینمان داناوە تا بەرەنگاری کردەوە تێرۆریستیەکان بین.