رۆژنامه‌نووسی به‌ریتانیی (مارتین جه‌ی) ده‌رباره‌ی بریاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له وتارێكیدا له ئۆكتۆبه‌ری 2017 به ناونیشانی (خۆكوژیی سیاسی ـ ته‌قدیره هه‌ڵه‌كانی بارزانی) ده‌نوسێت: بارزانی رێك ئه‌و قسه‌یه‌ی چارلۆت برۆنتی بۆ ده‌بێت كه ده‌ڵێت گوریسێك ده‌ده‌ی به پیاوێك بۆ خۆرزگاركردنی به‌ڵام دهیئاڵێنێ له ملی و خۆی پێ ده‌خنكێنێت.
***
به‌وشێوه‌یه وه‌ك مارتین جه‌ی نوسیوویه‌تی به
بریاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بارزانی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانی تا لێواری فه‌وتان
برد و هه‌موو شتێكیش تێكچوو. هه‌موو ئه‌و قه‌ڵایه‌ی كورده‌كانی عێراق به چه‌ندین
ساڵ هه‌ڵیان چنی بوو، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی سیاسی لێیدا كه شه‌پۆله‌كه‌ی له بریاره‌كه‌ی
7ی حوزه‌یرانه‌وه هاتبوو.
***
(7ی حوزه‌یران)، دوو ساڵ تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر ئه‌و
كۆبوونه‌وه‌یه‌ی به سه‌رپه‌رشتی بارزانی له پیرمام كرا به به‌شداریی هه‌موو
لایه‌نه‌كان (جگه له گۆران و كۆمه‌ڵ)، تێیدا بریاردرا رۆژی 25ی ئه‌یلولى 2017
ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه چوار خاڵیه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
هاتبوو: ڕۆژی 25ی ئەیلوولی 2017 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی
كوردستانی عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دیاری كرا. كه‌واته
7ی حوزه‌یران، ئه‌و رۆژه‌یه بریارێكی تێدا درا كه په‌یوه‌ست بوو به پرسێكی
ستراتیژی هه‌ستیاری هه‌زار ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه، بریارێك كه به‌بێ
ووردبوونه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌وكاتی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی به
ئاماژه‌ی بارزانی ده‌ركرا، بریارێك كه حساباته ئیقلیمی و به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى
ته‌جاوز كرد و له‌به‌رچاوی نه‌گرتن، بریارێك كه به‌سه‌ر پشتی به‌له‌مێكه‌وه ده‌یویست
به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌كانه‌وه بروات، بۆیه هه‌رگیز به‌له‌مه‌كه نه‌گه‌یشته
كه‌نار و له نێوه رێگه‌دا سه‌ره‌ونخون بوه‌وه و نوقم بوو.
***
به پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كانی بارزانییه‌وه،
ریفراندۆم نه‌ك هه‌ر دوژمنه‌كانی كوردی نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو دۆسته‌كانیشی له كورد دور
خستەوە له سێ ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی، كه چه‌ندین ساڵی دیكه‌ی
ده‌وێت تاوه‌كو ئه‌م مه‌ساره راست ده‌كرێته‌وه، كه‌واته ریفراندۆم ئه‌و به‌رده
بوو له رۆژی 7ی حوزه‌یراندا هه‌ڵدرا و له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا به‌ر سه‌ری كورد خۆی
كه‌وته‌وه.
ئه‌م رووداوه نه‌ك هه‌ر كاریگه‌رییه خراپه‌كانی
بۆ هه‌رێمی كوردستان بوو، به‌ڵكو جێكه‌وتی مه‌ترسیداریی بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی
كوردستانیش هه‌بوو، كێ ده‌توانێت كه‌وتنی عه‌فرین جیابكاته‌وه له كه‌وتنی كه‌ركوك.
به‌وشێوه‌یه بارزانی له كاتێكی نه‌گونجاودا ده‌ستی بۆ بژاره‌یه‌كی نه‌گونجاو
برد، ئه‌گه‌ر بارزانی له نیه‌تی دڵیشیه‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی راستگۆ بێت
به‌ڵام ئه‌مه ناتوانێت باری خواری بریاره‌كه‌ی راست بكاته‌وه، واته نیتهتپاكی
و دڵسۆزی نابێته پاساو بۆ بریارێكی نه‌گونجاو.
***
هه‌ڵه یان راستی بریاره‌كه‌ی 7ی حوزه‌یران، هیچ
مشتومرێكی ناوێت، ئه‌وه‌نده به‌سه دۆخی ئێستای كورد به‌راورد بكه‌ین به
بارودۆخی پێش 25ی ئه‌یلولی 2017، دۆخی ئێستای كورد له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان
چی به‌سه‌ر هاتووه، چونكه تیره‌كه‌ی ریفراندۆم یه‌كه‌مجار دڵی كه‌ركوكی كون كرد
و ناوچه جێناكۆكه‌كانی كرده قوربانی و شكۆی سیاسی و دیپلۆماسی كوردستانی شكاند،
قوڵای ستراتیژیی خاكی كوردستانیشی باریك كرده‌وه.
***
دژایه‌تی بێچه‌ندوچوونی ئه‌مریكا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
بۆ ریفراندۆم به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی بارزانی په‌نا بۆ ئه‌و بریاره نه‌بات، یان
لانیكه‌م له نیوه رێگه‌ی ریفراندۆمدا پاشگه‌ز بێته‌وه و دوایبخات، به تایبه‌ت
كاتێك كه فشاره‌كانی ئه‌مریكا زیاتر جدی بوون له‌سه‌ر كورد و واشنتۆن له رۆژه‌كانی
كۆتایی پێش ریفراندۆم به‌دیلێكی بۆ كورد پێشنیاز كرد.
چەند رۆژێک پێش ریفراندۆم برێت ماکگۆرک دێتە کوردستان
و چاوی دەکەوێت بە هەر یەک لە: مەسعود، نێچیرڤان بارزانی، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د،
لاهور شێخ جەنگی، مەسرور بارزانی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تر، دوا پەیامی
واشنتۆنیان پێ دەڵێت کە ئەمەیە : ئه‌گه‌ر رۆژی 25ی ئه‌یلول ریفراندۆم بكه‌ن ئه‌وا
له رۆژی 26ی ئه‌یلوله‌وه ئیتر كه‌ركوك هی كورد نییه.