لە شاری دهۆک، لە پارکی ئازادی ژمارەیەک مامۆستا و چالاکڤان بۆ داواکاری مووچە گردبوونەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی مۆڵەت، رێگەیان پێنەدرا و ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەستگیرکران. سه‌رۆكى رێكخراوى مافى مرۆڤى كوردستان – لقى دهۆك دەڵێت، نزیکەی 100 کەس دەستبەسەر کراون. 

سێ رۆژه‌ گرووپى ده‌نگى مامۆستایان له‌ دهۆك و ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكڤان و رۆژنامه‌ڤان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا رایانگه‌یاندبوو، كه‌ ئە‌وان كاژێر 3:00 ی رۆژی شه‌ممه‌ خۆپیشاندانێك بۆ داواكردنى مووچه‌ و گەڕانەوەی پاشەكه‌وت ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ لیژنه‌ى ئە‌منى پارێزگای دهۆك رایگەیاند كه‌ نابێت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌بچێت و مۆڵە‌تى خۆپیشاندان به‌ كه‌س نه‌دراوه‌، به‌ڵام له‌ كاژێر 3:00 نزیكه‌ى 150 كه‌س ده‌یانویست له‌ پاركى ئازادى گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئە‌نجامبده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئەمنییەکانی دهۆك رێگەیان پێنەدرا.

هه‌روه‌ها حه‌مدى به‌روارى، سه‌رۆكى رێكخراوى مافى مرۆڤى كوردستان – لقى دهۆك لەمبارەوە وتی: نزیكه‌ى 100 كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئە‌منییەکان ده‌ستگیركراون و داواده‌كه‌ین به‌ زووترین كات ئازادبكرێن.

لەو بارەوە سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزى ئە‌منیی دهۆك رایگه‌یاند، ئەوانەی گردبوونه‌وه‌یان کرد مۆڵه‌تى فه‌رمیان نه‌بوو، بۆیه‌ به‌پێی یاسا و به‌بڕیارى دادوه‌ر هه‌ر كه‌سێ هاتبێته‌ ئەو شوێنه‌ ده‌ستبەسه‌ركراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و دواتر به‌كه‌فاله‌ت ئازادده‌كرێن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی