خانم رەحیم

 

لەم چەند رۆژەدا لەسەرۆكایەتی كۆمار، لەرێگەی كەسانی پسپۆر وشارەزاو بەسەرپەرشتی سەرۆككمار پرۆژەیەک ئامادەكرا، ئەم پرۆژەیە كە هێشتا بەدواقۆناغی خۆی نەگەیشتوە، بۆچون و خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت.

هەندێك لە نوسەرانی عەرەب بەتەشەرەوە دەڵێن: راستە ئێمە گێزەر ئەخۆین، بەڵام كەروێشك نین سەرۆككۆمار. ئەمەش وەك ئاماژەیەك كە پرۆژە یاساكە بەقازانجی كورد ئامادەكراوە، خاوەنی ئەو بۆچونە لای وایە گۆرینی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی پارێزگاوە بۆ قەزاكان، كورد سودمەندە لێی چونكە بەو شێوازە كورسی پەرلەمانتاران دەگاتە نزیكەی 100 كورسی كە ئێستا نیزیكەی نیوەی ئەوە كورسیان لەپەرلەمان هەیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە كوردستان ژمارەی قەزاكان زیاد كراوە جگە لە زیاد كردنی پارێزگای هەڵەبجە و لەناوچە كوردستانیەكانیش بەهۆی قەزا كوردیەكانوە دەنگی كورد كۆكراوەتر ئەبێت و ژمارەی دەنگەكانیان كۆكراوەتر ئەبێت، یان لایان وایە سەرۆككۆمار دۆخی خۆپیشاندانەكانی بەقازانجی كورد قۆستۆتەوە بۆ نوسینەوەی پرۆژە یاساكە.

***

 بەپێچەوانەی ئەو بۆچوناوە هەندێك لە نوسەرانی كورد رەخنە ئاراستەی پرۆژە یاساكە دەكەن و وەك خەمخۆری بۆ دۆزی كورد و هەرێمی كوردستان داوادەكەن پرۆژەیاساكە پشتیوانی نەكرێت، ئەوان پاساویان ئەوەیە بەم پرۆژەیاسایە، قەوارەی هەرێمی كوردستان روو لەدوو ئیدارەیی ئەكات، حزبە گەورەكان دەنگیان دەفەوتێت و كورسیەكانیان كەم دەكات، یان بۆچونكەی تر باس لەمەترسی سەر شاری كەركوك دەكات و بەگومانە دەروانێتە پرۆژە یاساكە.

***

ئێستا خوێنەر گەر دادوەری لەو بۆچون و نوسینانە بكات، دەبینێت، عەرەبەكان نارازین و لایان وایە بەم پرۆژەیە یاسایە زەرەریانەو دەنگی كورد زیاد دەكات، كوردەكانیش نارازیبن، چونكە لایان وایە، ئەم پرۆژەیە ماڵوێرانیان بۆ دروست ئەكات و شاری كەرك و ناوچە كوردستانیەكان بەرەورووی مەترسی دەكاتەوە.

 ***

لەراستیدا ئامانجی پرۆژە یاساكە رێكخستنەوەی یەكێك كۆڵەكە گرنگەكانی سیستەمی دیموكراسیەو بەقازانجی هەموو ئەوانەیە كەدەیانەوێت، هەڵبژاردن لەدۆخێكی باشتردا بەرێوە بچێت و دوربێت لە كاری ساختەكاری و دەستێوەردان، پرۆژە یاساكە لەروانگەی تێگەیشتنێكی دیموكراسیانەوە ئامادە كراوە كە بواری زیاتر دەرەخسێنێت تاگەنجەكان مافی بەشداریكردنیان فراوانتر بێت، لەلایەكی تریشەوە پرۆژەكە هاندەر دەبێت بۆ گەرانەوەی ئومێد بە پرۆسەی هەڵبژاردن و رۆڵی پارتە سیاسییەكان لەفۆرمێكی تردا رێكدەخاتەوە كە بەقازانجی كۆی پرۆسەی بەرەپێشچوونی پرۆسەی سیاسی و بەدیموكراتیزەكردنی كۆمەڵگەیە، بۆ ئەوانەش گونجاوە كە خاوەن پارتێكی سیاسی نین و دەیانەوێت لە روانگەیەكی خۆیانەوە خزمەت بكەن و بەشداریكردنێكی دادپەروەریانەوە بەشداری بكەن لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەكان لەعێراق.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی