بەپرسێكی باڵای تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكرات، وەڵامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەداتەوە و پێیوایە ئەو قسانەی ئەو خزمەت بە توركیا دەكات و بەهانەی هێرش دەداتە ئەو وڵاتە بۆسەر رۆژئاوای كردستان
ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری كۆمەڵگای دیموكرات (تەڤدەم) دەڵێت: لێدوانەكانی ئەم دواییەی بەڕێز بارزانی جێی داخە و پشت بەو پاساو بەڵگە ناڕاستانە دەبەستێت كە توركیا هەیەتی بۆ هێرشكردنە سەر ناوچەكانمان. پاش داگیركارییەكانی ئەم دواییەی توركیا بۆ سەر ناوچەكانمان جیهان لەگەڵ ئێمە وەستاو دژی ئەوە بوو كە توركیا پێی هەڵدەستێت، ئەو پێشهاتانەش گرنگن بۆ ئێمە، ئەمڕۆ ئێمە بووینەتە بەرەیەكی گرنگ لە جیهان.
ئاڵدار لەوڵامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان کەوتبووی دەبێت یەپەگە پەیوەندییەکانی لەگەڵ قەندیل بپچڕێنێت و چوونکە پەیوەندی لە نێوان هەسەدە و قەندیلدا هەیە بەهۆی ئەوەیە توركیا هێرش دەكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان. وتی: لێدوانەكانی بەڕێز بارزانی كە دەڵێت قەندیل لەوێ رۆڵی هەیە، ئەوە بە هیچ جۆرێك خزمەت بە ئەزمونی گەلەكەمان و كورد ناكات، بە پێچەوانەوە زیان بە سەرجەم هەوڵەكان دەگەیەنێت.