قایمقامی سنجار لەبارەی بارودۆخی سنجار رایگەیاند: قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، بە ئاگاداری و بەبەرچاوی دەسەڵات رووبەڕووی كاری تێكدەرانە بووەتەوە كە لە لایەن میلیشیاكانی دەرەوەی یاسا و چەكدارانی دەرەوەی سنوور واتە پەكەكە ئەنجام دەدرێت.

لە راگەیەندراوێکدا مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال ئاماژەی بەوە داوە، بەپێ یاسا و دەستوور، حكوومەتی عێراق ئەرکی سەر شانییەتی کە رێگری بكات لە ئەنجامدانی كاری تێكدەرانە لە شنگال، هەروەها حکوومەت جددی نییە لە گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و گرنگیش بە ناوچەكانیان نادرێت.

قایمقامی سنجار راشیگەیاندووە كە لە میانی پێنج ساڵی رابردوودا، ژمارەیەكی زۆری یاداشتنامە و داواكارییان پێشكەشكردبوو كە تیایدا داوایانكردووە گرنگە شنگال سەقامگیر بێت، هەروەها گرنگییش بدرێت بە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆسەر زێدی خۆیان.

لەلایەکی دیکەوە مەحما خەلیل ئەوەی وەبیرهێناتەوە، حكوومەتی فیدرال دانی بەوەداناوە كە شنگال ناوچەیەكی كارەساتبارە، هەروەها چەند بڕیارێكیش تایبەت بە سەقامگیركردنی شنگال دەركردبوو، بەڵام ئەو بڕیارانە تا ئێستا جێبەجێ نەكراون. كۆمەڵگاكانی سەربە قەزای شنگال بەر لە پەلامارەکانی داعش، هەزار و ٥٠٠ كەس تیادا نیشتەجێبوون، بەڵام لەئێستادا بە هۆی ئەوەی ئەو كۆمەڵگایانە لە بۆمبە چێندراوەكان پاكسازی نەكراون، وێرای خراپی  خزمەتگوزارییەكان، ئەو ژمارەیە بوونی نییە.  

لە ٣٦٠ هەزار ئاوارە كە لەسەدا ٨٥یان دانیشتوی شنگالن، تەنها ژمارەیەكی كەمیان گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان. ئەو ئاوارانە گەڕاوانەتەوە ئەو ناوچانەی كە لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە كۆنتڕۆڵكراوەنەتەوە و لە بۆمبە چێندراوەكان پاكسازكراون و پێداویستییەكانی ژیانیان تیادا دابین كراوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی