فێستیڤاڵی خەڵاتی مێهرگان لە چەند بەش، لەوانە وێژەوانی و زانستی بەڕێوە چوو و براوەکانی هەر بەش ناسێندران.

لە بەشی ڕۆمانی زمانی دایکی ” گرەوی بەختی هەڵاڵە” لە نووسینی عەتا نەهایی وەکوو باشترین ڕۆمانی بەشی تایبەت هەڵبژێردرا و نیشانی نهرگانی ئەدەب، خەڵاتی نەختی و لەوحی ڕێزگرتنی بردەوە.

بە پێی بەیاننامەی لێژنەی داوەرانی خەڵاتی مێهرگانی وێژەوانی واتا بەشی تایبەتی فێشتیڤاڵەکە لە بەشی ڕۆمان، کورتە چیرۆکی خولەکانی نۆزدە و بیست دیاری کران.

لێژنەی داوەران بە زۆرینەی دەنگ ڕۆمانی گرەوی بەخت یهەڵاڵە لە نووسینی عەتا نەهایی کە لەلایەن ڕەزا کەریم وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی فارسی و لەلایەن بڵاڤگەی ئەفرازەوە بڵاو بووەتەوە بە هۆی پڕ مانایی، ڕەنگ و بۆنی خۆجەیی، بەرگری لە مافی ژنان، دەرخستنی فەرهەنگ و نەریتی خێلەکی و مۆدێرنیتەی ئەورووپی و … وەکوو باشترین ڕۆمانی بەشی تایبەتی بیستەمین خولی خەڵاتی مێهرگانی وێژەوانی هەڵبژێردرا و خەڵاتی نەختی، لەوحی ڕێزلێنان و نیشانی مێهرگانی بردەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی