پارێزەری تایبەتی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، رای گشتی توركیای ئاگادار كردەوە كە دادگا باڵای ئەنقەرە ئازادكردنی دەمیرتاشی رەت كردەوە بەبێ ئەوەی هیچ هۆكارێكی بڕواپێهێنەر و یاساییش بهێنێتەوە.

مەحسوونی قارەمان پارێزەری تایبەتی سەلاحەدین دەمیرتاش، لە پێگەی خۆی لە تویتەر ئاشكرای كرد، دادگا رەتی كردووەتەوە كە دەمیرتاش ئازاد بكات، لە كاتێكدا مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو بەندیخانەكان لە ئارادایە.

بەهۆی ئەوەی دەمیرتاش باری تەندروستی جێگیر نییە و كێشەی هەناسەدانی هەیە، هەروەها چەند مانگێك بەرلە ئێستاش لە میدیاكانی توركیا بڵاو كرایەوە كە دەمیرتاش تەندروستی جێگر نییە، بۆیە پارێزەرەكەی داوای كردووە ئازاد بكرێت و لە ماڵەوە زیندانی بكرێت.

قارەمان پارێزەری دەمیرتاش، پێی وایە رەتكردنەوەی ئازادكردنی دەمیرتاش نایاساییە، چونكە دادگا هیچ هۆكارێكی ئاشكرا نەكردووە كە بۆچی دەبێت دەمیرتاش ئازاد نەكرێت، لە كاتێكدا ئەو كێشەی هەناسەدانی هەیە و ئەگەر كۆرۆنای تووش ببێت، مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەبێت.

دەمیرتاش دوای یاری پەکەکە و تورکیا لە شەڕی خەندەقەکاندا بەتۆمەتی یارمەتی دانی پەکەکە وەک رێکخراوێکی تێرۆریستی و هەروەها ئەندامبوون لەو رێکخراوە، سزای بەسەردا سەپێنرا.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی