بەرپرسانی کوردی سووریا بە مەبەستی دەستەبەرکردنی لێخۆشبوون لە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر دەوڵەتی ناوەندی سووریا دەستیان کردووە بە دیدارکردن لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی و بەو مەبەستەش بەرپرسانی باڵای ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا چەند دیدارێکیان لەگەڵ بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژەداعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کردووە، بۆ ئەوەی داوا لە ئەمریکا بکەن لێخۆشبوون بۆ کوردستانی سووریا پەسەند بکات لەو سزا نوێیانەدا کە بە سەر سووریا سەپاندوویەتی.

بەرپرسێکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دیمانەیێک لەگەڵ ڕۆیتەرزدا لەوبارەیەوە دەڵێت: لەبارەی ناوەرۆکی گفتوگۆ تایبەتەکانەوە هیچ ناڵێم بەڵام یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ ناوچە جیاجیاکانی سووریا سزاکانی ئەمریکا نایگرێتەوە و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردن لەگەڵ شەریک و هاوپەیمانەکانی خۆمان.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی