بەھۆی بوونی چەکدارانی پهكهكه له ناوچه سنوورییهكان، ماوهی چهندین ساڵه توركیا به بهردهوامی بۆردومانی ئهو ناوچانه دهكات.. گوندنشینانی شارهدێی مانگێشك له سنووری پارێزگای دهۆك داوا له پهكهكه دهكهن خۆیان له ناوچهكانیان دووربخهنهوه. لهمبارهشهوه ئدریس ههركی، ئهندامی ئهنجوومهنی پارێزگای دهۆك جهخت دهكاتهوه، دۆخهكه مهترسیداره و دهبێت پهكهكه بیر لهوه بكاتهوه، كه بوونی ئهوان له نزیك گوند و ئاواییهكان مهترسی بۆ سهر ژیانی هاووڵاتیان ههیه.
ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە لە پێنج ناوچە و ناحیەی “شێلادزێ، دێرەلووک و ڕێکان، نێروە و دۆسکی باڵا” لە سنووری قەزای ئامێدی بەهۆی بوونی پەکەکە و شەڕ لەگەڵ سوپای تورکیا نائارامن و زیاتر لە 100 گوندی ئەو ناوچانە چۆڵ بوون و لە سێ ساڵی ڕابردوو 28 هاووڵاتی بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیاوە لەو ناوچانە شەهید بوون.
هاوکات دوو ناحیەی “شیلادزێ و دێرەلووک” لە سنووری قەزای ئامێدی بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکەوە ساڵانە لەلایەن فڕۆکەی جەنگی تورکیاوە بۆردومان دەکرێت و بەم بۆنەوە زەرەو و زیانێکی زۆر لە ژینگە و دارستانی ناوچەکە و ڕەز و باخی هاووڵاتیانی دانیشتوونی ناوچەگە گەیشتووە.
جیاواز لە زەرەر و زیانەکانی کەرتی ژینگە و گەشتیار، شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا لە سنووری قەزای ئامێدی کە زیاتر لە 20 ساڵە بەردەوامە، زیاتر لە 100 گوند چۆڵ کراون تەنیا لە ماوەی سێ ساڵێ ڕابردوودا لە سنووری قەزای ئامێدی 28 هاووڵاتیی ئەو سنوورە لە تەمەنی سی ساڵیدا بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیا و شەڕی پەکەکەوە شەهید بوون.
دوایین نموونەی بۆردومانی سوپای تورکیا بۆ سەر هاووڵاتیانی سڤیل لە ناحیەی “شیلادزێ”ی سەر بە قەزای ئامێدی، کارەساتی هەینی بووە کە تێیدا پێنج کەس شەهید بوون و ئەمەش بووەتە ترس و دڵەڕووکێی خەڵکی دەڤەرەکە و داواکارن هەرچی زووتر پەکەکە شوێنی ژیانی ئاوان بەجێ بهێڵێت، با خەڵک کەمتر ببنە قوربانی و ژیانی ئاسایی گوندنشینانی ئەو سنوورانە دەست پێ بکاتەوە.
هەر لەمبارەیەوە د.بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا داوا لە دەوڵەتی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان دەكات، كێشەكانیان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەسەر مێزی دانوستاندن چارەسەر بكەن و خاكی هەرێمی كوردستان و عیراق گوڕەپانی چالاكی و پێكدادانی نێوان ئەو دوو هێزە نییە و ئەزموونی ساڵانی ڕابردووش سەلماندوویەتی هیچ كام لە دوو هێزە ناتوانن بە شەڕ ئەوەی دەیانەوێت بە دەستی بهێنن.