مستەفا بالی بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ سووریا، رووسیا، ئەمریکا و تورکیا لەبارەی ئەو دەروازەی سنووریی سێمالکا نەکراوە و گوتیشی: لە ساڵی 2012ەوە تاوەکو ئێستا لە خاکی رۆژئاوای کوردستان شەڕ رانەوەستاوە. تەنیا شێوازی هێرش و شەڕکردن گۆڕاوە. بەڵام لە شەش ساڵی رابردوودا هەر هێرشێک کرابێتە سەر رۆژئاوای کوردستان دەستێکی تورکیای لەگەڵدابووە، بەڵام هێرشەکان لەلایەن گرووپی جیاجیاوە ئەنجامدراون، جارێک بەناوی جەبهەتولنوسرە، جارێک داعش و جارێکی دیکەش سوپای ئازادی سووریا، کۆتا جاریش تورکیا بە ناوی فەرمی خۆی هێرشیکرد، بەڵام لە 17ی مانگی رابردووەوە تاوەکو ئێستا بە سەرپەرشتی رووسیا ئاگربەستێک راگەیێندرا، بەڵام لەدوای ئەو ئاگربەستەوە تاوەکو ئێستا تورکیا زیاتر لە 200 هێرشی ئەنجامداوە.
هەروەها ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا، جارێكیدیكه، داوایكرد له سه‌ر بنه‌مای دهستهبهرییهكانی رووسیا، دانووستانی نێوان قامشلۆ و دیمه‌شق ده‌ستپێبكات. ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری راشیگه‌یاند، ده‌سته‌یه‌كیان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق پێكهێناوه. روونیشیكرده‌وه، ئیداره‌كه‌یان پابه‌ندی هیچ بڕیارێكی ئه‌و كۆبوونه‌وه و دانووستانانه نابێت، ئه‌گه‌ر خۆی تێیدا به‌شدار نه‌بێت. ئیداره‌كه دووپاتیكرده‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی سووریا، كه پشت به لامه‌ركه‌زی و دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ببه‌ستێت.