عەبدولکەریم عومەر هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا راگەیەندراوێکی بۆ رای گشتی خوێندەوە کە داخوازێکە لە ریکخراوی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی هاوڵاتیانی سڤیل کە دەوڵەتی تورک هێرشی کردونەتە سەر، بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کۆمیتەیەک دروست بکات.

***

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:  یاسا نێودەوڵەتییەکانی بەزۆر کۆچپێکردن وەکو بەتاڵکردنی نایاسایی بۆ گرووپێک و نیشتەجێکرنیان لەو خاکەی لەسەری دەژین، پێناسەیەکی دیکەیە. ئەوە دەکەوێتە سنووری تاوانی شەڕ، تاوانەکانی جینۆسایدکردنی بە کۆمەڵ و تاوانە دژە مرۆییەکان. بەگوێرەی سیستمی ڕۆما-ی مرۆیی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، دوورخستنەوەی دانیشتوان و گواستنەوەی زۆرەملێ و کردەوەکان لە چوراچێوەی فراوانکردنی هێرشەکان لەدژی گرووپێکی نیشتەجێی هاوڵاتی سڤیل تاوانێکی دژە مرۆییە. هەروەها لە مادەی ٤٩ی ڕێککەوتنی ژنێڤ ٤ی ساڵی ١٩٤٩ گواستنەوەی گرووپێک بە زۆرەملێ یان دوورخستنەوەیان لەو شوێنانەی تێیدا دەژین بەرەو شوێنێکی دیکەی قەدەغە کردووە، بەڵام بۆ بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکان شەڕ دوور دەخرێنەوە. ئێمە وەکو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کاتێکدا کە بیروڕاکانی دەوڵەتی تورکیا ڕەت دەکەینەوە، بانگەوازی بۆ ڕای گشتی و جیهان دەکەین بکەوێتە جموجۆل بۆ ئەوەی تاوان لەدژی دانیشتوانی ناوچەکە نەکرێت. ئەوە دەرگا بۆ شەڕی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی دەکاتەوە. هەروەها یەکێتی کۆمەڵگەی سوریا پارچەپارچە دەکات و ڕێگەخۆشکەرە بۆ پارچەپارچەکردنی سوریا و کۆمەڵگە و دیمۆگرافییەکەی. هەروها داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین پێشنیاری دەوڵەتی تورک بۆ نیشتەجێکردنی خێزان و کەسوکاری چەتەکان لە ناوچەکە پشتگوێ بخات، لە هەمان کاتیشدا کۆمیتەی لێپرسینەوەی ڕاستی و بەدواداچوونی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک دروست بکرێت کە دۆخی هاوڵاتیانی سڤیل کە بەهۆی هێرشەکانی تورکیا ئاوارە بوون تاووێ بکرێت. لەگەڵ ئەوەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و پاکتاوکردنی هاوڵاتیانی سڤیل بە بەڵگەوە ببینێت کە پرۆژەی تورکیا چۆن زیان لە جوگرافیای هەرێمەکە دەگەیەنێت و لە ئەنجامدا ناکۆکی دروست دەکات و ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدات.

***
لە کۆتایی راگەیاندنەکەی پەکەکەدا کە بۆ رێکخراوی نێودەوڵەتی نووسیوە هاتووە: لەبارەی بێدەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرامبەر کردەوەکانی دەوڵەتی تورک و بەردەوامکردنی پرۆژە نەژادپەرستییەکانی، خزمەتی داهاتووی و سوریا و ڕۆلی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جێبەجێکردنی ئاشتیدا ناکات. لەو بارەیەوە پێویستە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و بەتایبەتیش نەتەوە یەکگرتووەکان فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی لەو هەرێمانە بکشێتەوە کە داگیری کردوون و کۆمەڵکوژییە دڕندەییەکانی بوەستێنێت. چونکە ئەوە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی