عومەر ئۆسێ، پەرلەمانتاری کورد لە سووریا داوای دەستپێکردنی دانوستاندنی دەمشق لەگەڵ کورد دەکات.

ئۆسێ لەدانیشتنی دوێنێ پەرلەمانی ئەو وڵاتە داوایکردووە حکومەتی سووریا و لایەنی کوردی بەرامبەر یەکدی لەهەندێک داواکارییەکانیان بێنەخوارەوە و نەرمی بنوێنن بۆئەوەی هەردوو لایەن ئەو دیالۆگە بە ئەنجام بگەیێنن. 

داوای ئەو پەرلەمانتارە لەکاتێكدایە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کە کورد پێکهێنەری سەرەکییەتی، نزیکەی یەک لەسەر سێی خاکی تەواوی سووریای لەژێر کۆنتڕۆڵدایە. 

 حکومەتی سووریاش لە ساڵی 2015ەوە و بە پاڵپشتی هاوپەیمانەکانی، بەتایبەتی رووسیا توانی بەشی زۆری خاکی وڵاتەکەی بخاتەوە ژێر دەسەڵاتی. 

 لە شوباتی رابردوودا دانوستاندن لەنێوان شاندی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات- مەسەدە و دیمەشق بەڕێوەچوو، بەڵام نەگەیشتنە ئەنجامی کۆنکرێتی.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی